ئیسرائیل بۆ سووریا: جێگیرکردنی هێزی تورکیا لە وڵاتەکەتان مەترسییە بۆ سەر ئێمە

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. فۆتۆ: AP
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئیسرائیل: سووریا لە لێواری پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاسایشدا بوو
  • ئیسرائیل چەندین جار هۆشداری داوەتە سووریا هێزی تورکیا لە وڵاتەکەی جێگیر نەکات
  • ئێسرائیل پێی وایە دیمەشق پابەند نەبووە بە ڕێککەوتی ئاسایشی نێوانیان

حکومەتی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکانی سەر بنکەی ئاسمانیی زهور لە باکووری رۆژئاوای سووریا، ئاماژەی بەوەکرد چەندین جار هۆشدارییمان داوەتە دیمەشق هێزی تورکیا لە وڵاتەکەیان جێگیر نەکەن بەڵام سووریا خەریک بوو ڕێککەوتنی ئاسایشی پێشێل دەکرد.


ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

تەلئەڤیڤ چەندین جار هۆشداری داوەتە سووریا لەسەر جێگربوونی هێزی تورکیا لە سووریا

ئیسرائیل پێی وابووە هێزی تورکیا لە سووریا هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی

دیمەشق بەدەنگ هۆشدارییەکانەوە نەچووە و پێشتگوێی خستووە



نووسینگەی بینیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێکس پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزیی لەبارەی هێرشەکانی دوێنێ بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی زهور بڵاوکردووەتەوە و دیمەشق بە پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئاسایشی نێوانیان تۆمەتبار دەکات.

نووسینگەی نەتانیاهو ڕایگەیاند: "ئیسرائیل و سووریا لەسەر دۆخی هەنووکەیی لە پرسی ئاسایشدا ڕێککەوتبوون بەڵام دیمەشق خەریک بوو ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات، ئەوەش بە ڕێگەدان بە جێگیربوونی هێزەکانی تورکیا لە بنکەیەکی ئاسمانیی نزیک حەلەب".

هۆشدارییەکان بۆ سووریا


ئاماژەی بەوەشکردووە، تەلئەڤیڤ چەندین جار هۆشداری داوەتە سووریا کە جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا بەوشێوەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و دەڵێت: "بەڵام دیمەشق ئەوەی هەڵبژارد کە بەدەنگ ئەو هۆشدارییانەوە نەچێت و پشتگوێیان بخات".

ئیسرائیل ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادات

نووسینگەی بینیامین نەتانیاهو نووسیویەتی: "ئیسرائیل بەرگەی هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە ناگرێت و پێشوازی لە گەڕانەوە دۆخی هەنووکەیی لە ڕەوشی ئاسایشدا دەکات".

بەرەبەیانیی دوێنێ، بنکەی ئاسمانیی سەربازیی زهور، لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لەڕێگەی هەشت هێرشی ئاسمانییەوە بە ئامانج گیرا و تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا ئاماژەی بەوەکرد زیان بە ژێرخانی فڕۆکەخانەکە گەیشتووە و هیچ قوربانییەکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

دواتریش تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پەرەسەندنی ناپێویستن و ڕێگرن لەبەردەم سەقامگیربوونی ناوچەکە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

تۆم باراک: کار بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی ئیسرائیل و تورکیا دەکەین

ئەمریکا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەزانێت

فڕۆکەخانەی ئەبوو زهوور لە ئیدلیب بە 8 هێرش کرایە ئامانج

تورکیا تۆمەتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە جێگیرکردنی هێز لە سووریا ڕەتدەکاتەوە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا