
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش مانگێک لە گفتوگۆی چڕ، پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی هەرێمی بە شێوەی کاغەزی و ئەلیکترۆنی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە بەغداد ڕەوانە کرد تاوەکو شایستە داراییەکان جێگیر بکرێن.
ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سوپاسی لیژنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو وەزارەتی دارایی فیدراڵی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە نیشتمانییە بە شێوازێکی زانستی. وەزارەتی دارایی جەختدەکاتەوە کە ئەم ئامادەکارییە دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان، بۆیە داوا لە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان دەکات لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکدەنگ بن بۆ دەستەبەرکردنی پشکی شایستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی 2027 پاش مانگێک لە خەمڵاندنی ورد بۆ خەرجی و داهاتەکان و میلاکی گشتی حکومەت ئامادەکراوە و تێیدا هەموو خواستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو کراون. ئەم هەنگاوە وەک بنەمایەکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد سەیر دەکرێت، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بەو بەربەستانەی لە ساڵانی ڕابردوودا دەهاتنە پێش شایستە داراییەکان و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و مووچەی سەرجەم توێژەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
فالح ساری: بەهەماهەنگیی بانکی نێودەوڵەتی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە دەکرێت
زەیدى: یاسای حەشدی شەعبی و بودجەى 2027 بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران دەنێرین
عێراق سیستمی بودجە دەگۆڕێت؛ "بودجەی پڕۆگرام" بۆ ساڵی 2027 پەیڕەو دەکرێت