
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە کەناڵ8 گەیشتووە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنەکانی سادیقون و بەدر کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 و یاسای حەشدی شەعبی ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێن بە مەبەستی پەسەندکردنیان و دەستپێکردنی قۆناغی بونیادنانەوەی وڵات.
عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ فراکسیۆنی بەدر ڕوونیکردەوە کە دامەزراوەی حەشدی شەعبی جێگەی بایەخی حکومەتە و وەک بەشێک لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکان پڕۆژەیاساکەی ڕەوانەی پەرلەمان دەکات. سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق ئێستا دوای پاراستنی سەروەریی خاکەکەی، چووەتە قۆناغی بونیادنانەوە و پێویستی بە هەماهەنگیی تەواوی نێوان دەسەڵاتەکان هەیە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و گەشەپێدانی ئابووریی وڵات.
کۆبوونەوەکانی عەلی زەیدی لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی سادیقون و بەدر جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی یاسا گرنگەکان. سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە بودجەی 2027 دەبێتە بنەمایەک بۆ گەشەپێدانی ئابووری و تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت کارەبا. هاوکات، حکومەت بەردەوام دەبێت لە ڕێکارەکانی بۆ چاودێریکردنی دامەزراوەکان و توانادارکردنی دەسەڵاتی یاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی کارنامەی نیشتمانی لە قۆناغی بونیادنانەوەی عێراقدا، کە تێیدا حەشدی شەعبیش وەک هێزێکی فەرمی خاوەن یاسای تایبەت بە خۆی دەبێت.
قاسم ئەعرەجی: لەسەر داوای ئێمە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی کشێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق پلانی هەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبیی هەیە
کەناڵ8 ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کورتهێنانی بودجەی 2027 بڵاودەکاتەوە
عێراق سیستمی بودجە دەگۆڕێت؛ "بودجەی پڕۆگرام" بۆ ساڵی 2027 پەیڕەو دەکرێت