
کاروان ستوونى، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، نزیکەى 120 هەزار فۆڕم بۆ پڕۆسەى حەج پڕکراوەتەوە، وردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان بەردەوامە، هەرکەسێک کە فۆڕمەکەى پڕکردووەتەوە سەرەتا وەڵامێکى بۆ گەڕاوەتەوە کە فۆڕمەکەى نێردراوە بۆ پشکنین، لە پاش وردبینیکردن، ئەگەر هەڵەى تێدانەبێت لە ڕێگەى کورتە نامە ئاگادار دەکرێتەوە کە فۆڕمەکەى ئامادەیە بۆ تیروپشک، بەڵام ئەگەر هەڵەى تێدابێت ئاگاداردەکرێتەوە هەڵەکان چاک بکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بۆ حەجى ئەمساڵ 2026، 39 هەزار حاجیى عێراقى بەشداریى فەریزەى حەجیان کرد، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 685 حاجییان دانیشتووى هەرێمى کوردستان بوون.
لە وەرزى حەجى ئەمساڵدا 30 حاجیی هەرێمى کوردستان لەکاتى بەجێهێنانى فەریزەى حەج گیانیانلەدەستدا، کە 29 حاجییان بە نافەرمى حەجییان کردبوو.
https://channel8.com/kurdish/news/224304