
کاروان ستوونى، گوتەبێژى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرایکرد، بۆ ئەمساڵ مەرجى تەمەن هەڵگیراوە و ئەو کەسانەى تەمەنیان لە سەروو 70 ساڵییەوەیە، دەتوانن بەبێ هیچ کێشەیەک خۆیان تۆمار بکەن و بەساڵاچووانیش چانسى زیاتریان پێدەدرێت.
جەختى لەوەشکردەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 هەزار کەس فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و تاوەکو ڕۆژى 10ـى ئاب پڕۆسەى خۆتۆمارکردن بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لە پاش کۆتاییهاتنى پڕۆسەى خۆتۆمارکردن، بەشێوەى تیروپشک ناوى ئەو کەسانە ڕابگەیێنرێت کە دەیانەوێت لە هەردوو وەرزى حەجى 2027 و 2028، فەریزەى حەج ئەنجام بدەن، بە گوتەى کاروان ستوونى، لە ڕۆژى تیروپشکەکەدا ناوى یەدەگەکانیش ئاشکرا دەکرێت.
https://channel8.com/kurdish/news/219340
https://channel8.com/kurdish/news/70916