ڕووسیا: بەردەوام دەبین لە دروستکردنی یەکە نوێیەکانی وێستگەی ئەتۆمی لە ئێران
پووختەى هەواڵەکە
- کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم بەردەوامە لە درووستکردنى یەکە نوێیەکانى وێستگەى ئەتۆمى لە وڵاتانى ئێران و میسر و هەنگاریا و هیندستان.
- کۆمپانیایی ڕووس ئەتۆم: پلانیان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی بیناسازی نوێی ئەتۆمی لە وڵاتانی ئۆزبەکستان و کازاخستان دەستپێبکەن.
- کۆمپانیایی ڕووس ئەتۆم: کۆمپانیاکەیان کاری بەرفراوانی بۆ دروستکردنی توانای ئەتۆمی نوێ لە ناوخۆی ڕووسیا دەستپێکردووە.
ئەلێکسی لیخاچۆڤ، بەڕێوەبەری کۆمپانیایی ڕووس ئەتۆم، ڕایگەیاند،" ئامانجیان لە درووستکردنى ئەو یەکانە بۆ فراوانکردنى دامەزراوەکانى وزەى کارەبایە بۆ ئەو وڵاتانە کە پێشتر رێککەوتن لەنێوانیاندا هەبووە. دەشڵێت "وڵاتەکەی بەردەوامە لە دروستکردنی یەکە نوێیەکانی وێستگەی ئەتۆمی لە ئێران و بە تایبەت هەردوو وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری دوو و سێ".
کارى کۆمپانیاکە لە میسر و هەنگاریا و هیندستان
- لیخاچۆڤ: کۆمپانیاکەیان جگە لە ئێران لە وڵاتانی میسر، هەنگاریا، هیندستان بەردەوامن لە دروستکردنی یەکەی نوێی وێستگە ئەتۆمییەکان.
- پلانیان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی بیناسازی نوێی ئەتۆمی لە وڵاتانی ئۆزبەکستان و کازاخستان دەستپێبکەن.
- ڕووس ئەتۆم: کۆمپانیاکەیان کاری بەرفراوانی بۆ دروستکردنی توانای ئەتۆمی نوێ لە ناوخۆی ڕووسیا دەستپێکردووە ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی گشتی حکومەت بۆ بەرفراوانکردنی دامەزراوەکانی وزەی کارەبا لە وڵاتەکەدا.
ئەم هەوڵانەى کۆمپانیا ڕووسییەکە پاش ئەوە دێت کە لە 23ـی ئەیلولی2025 ، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، سەردانی مۆسکۆی کرد و ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی پلانی بەرهەمهێنانی 20 هەزار مێگاوات کارەبای لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی هەیە. گوتیشی، وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری دووەم و سێیەم لە لایەن رووسیا دروستدەکرێن.
وێستگەی یەکەمی ئەتۆمیی بوشەهر لە ناوچەی بوشەهر لە باشوورى ئێران درووستکراوە و لەلایەن ئاژانسی جیهانیی وزەی ئەتۆم چاودێریی دەکرێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/187655
2 کاتژمێر پێش ئێستا