سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شاری فێرکاری دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی وەرگرت

وێنەی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی
وێنەی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی

نەخۆشخانەی شار بۆ دووەم جار لەیەک مانگدا دوو دانپێدانانی نێودەوڵەتی وەرگرت

  • بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شار لە سلێمانی، بڕوانامەی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی لەلایەن ڕێکخراوێکی جیهانیی جەڵتەی مێشک  پێبەخشرا
  • پێشتر تیمە پسپۆڕەکانی ڕێکخراوەکە چەندین جار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە، وردبینی و هەڵسەنگاندنێکی مەیدانیی وردیان بۆ سەرجەم بەش و توانستە پزیشکییەکانی سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامداوە
  • دوای چەندین هەڵسەنگاندن نەخۆشخانەی شار وەک سەنتەرێکی سەرەکیی تایبەتمەند بەکوالێتیی جیهانی ناسێنرا
  • ماوەی دانپێدانانە نێودەوڵەتییەکەی نەخۆشخانەی شار  لە 21ی ئابی 2026 تاوەکو 20ی ئابی 2029 بەردەوام دەبێت

نیشانەکانی جەڵتەی مێشک چین؟

  • بوونی کێشە لە گفتوگۆکردندا
  • سڕبوونی دەموچاو
  • بوونی کێشە لە بینیندا
  • سەرئێشە
  • کێشە لە ڕۆیشتندا

هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک چین؟

  • ناچالاکیی جەستەیی
  • جگەرەکێشان
  • خواردنەوە کحولییەکان
  • بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/14296