
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـى ئابى 2026، کۆبوونەوەیەکیان لە بەغداد کردووە لەسەر پرسى سووتەمەنى هەرێمى کوردستان و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق بەنزینیان بە هەمان نرخ پێبگات.
لە بارەى نەوتى سپیشەوە، ئەحمەد موفتی، مافى ڕەواى هاونیشتمانیانە نەوتى سپیان بۆ دابینبکرێت و وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق داوای نەوتی سپییان کردووە.
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، گوتیشى، کێشەیان نیە و ڕازین بەوەى 50 هەزار بەرمیلەکە ڕادەست بکەن بەمەرجێک بەنزینى450 دینارى بۆ هەرێمى کوردستان دابینبکرێت.
تیمى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکە گەیشتە پەرلەمان
هەوڵەکان لە بەغداد بۆ چارەسەری گرانیی نرخی بەنزین چڕدەبنەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر: تاوەکو ئێستا هیچ گلەییەک لەسەر کوالێتی بەنزین نییە



