تیمى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکە گەیشتە پەرلەمان

جەبار حسین 49 خولەک پێش ئێستا

پوختەى هەواڵەکە

  • تیمى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە ناو تەلارى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقن.
  • کاتژمێر 11:00 کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ لیژنەى پەرلەمانیى تایبەت بە 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە دەستیپێکردووە.

پەیامنێرمان لە بەغداد، زانیارى بە کەناڵ8 گەیاند و ڕایگەیاند، تیمى سامانە سروشتییەکان پێکهاتوون لە بریکارى وەزیرى سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەری گشتی ئابووری و گرێبەستەکان، ڕاوێژکاری وەزارەت، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەری وردبینی لە سامانە سروشتییەکان.


لەناو کۆبوونەوەکە چى دەگوزەرێت؟

  • لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى قەیرانى سووتەمەنى لە هەرێمى کوردستان دەکرێت.
  • سەرجەم ئەو پێشنیازانەش دەخرێنەڕوو کە دوێنێ لەگەڵ وەزیرى نەوتى عێراق تاوتوێکراون.
  • کاوە عەبدولقادر، ئەندامى لیژنە پەرلەمانییەکە: لیژنەکەیان وەزیرى سامانە سروشتییەکان بانگێشت دەکات.
  • تاوتوێى پرسى 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە دەکرێت کە پێشتر لەگەڵ وەزیرى نەوت تاوتوێیان کردووە".
  • بڕیارە لیژنە پەرلەمانییەکە لە کۆنووسێکدا داواکاریی و پێشنیازەکانى بۆ دابەزینى نرخى سووتەمەنى لە هەرێمى کوردستان بخاتەڕوو.
  • هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فڕاکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق: گوێ لە قسەکانى هەردوولا دەگرین، دواتر هەنگاوەکانى چارەسەر کە هەردوولا باسى دەکەن بۆ حکومەتى بەرز دەکەینەوە.
    هەرێم کەمال ئاغا: تاوەکو کێشەى بەنزین چارەسەر دەکرێت لە هەنگاوەکانیان بەردەوام دەبن و وەزیرى نەوت بەڵێنیداوە بەرپرسیارێتى چارەسەرکردنى کێشەى بەنزین لە هەرێمى کوردستان لە ئەستۆبگرێت.
  • سیپان شێروانى لە فراکسیۆنى پارتى بە کەناڵ8ـى گوت دواى میواندارى تیمى سامانە سروشتییەکان، لە زووترین کاتدا پێشنیازەکانى خۆیان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە دەخەنەڕوو.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، 26ـى ئاب، لیژنەى نەوت و گازى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لەگەڵ وەزیرى نەوتی عێراق، بەرێوەبەرى گشتیى بەرهەمە نەوتییەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى سۆمۆ کۆبووەوە، تاوتوێى پرسى سووتەمەنى هەرێمى کوردستانیان کرد.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

لە عێراقەوە هەوڵەکان بۆ دابینکردنى بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوامن

واژۆی 166 پەرلەمانتار بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین کۆکرایەوە

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکى دیکەى لەبارەى نرخى بەنزین دەرکرد

کۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و سۆمۆ لەسەر بەنزینی هەرێمی کوردستان

جەبار حسین

49 خولەک پێش ئێستا