هەوڵەکان لە بەغداد بۆ چارەسەری گرانیی نرخی بەنزین چڕدەبنەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- تیمێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سووتەمەنی گەیشتنە پەرلەمانی عێراق.
- ئامانجی کۆبوونەوەکە جێبەجێکردنی پێشنیازی ناردنی 50,000 بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە بۆ پاڵاوگەکانی هەرێم.
- لیژنەیەکی پەرلەمانی کۆنووسێکی تایبەت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین ئامادە دەکات و بۆ حکومەتی بەرز دەکاتەوە.
- وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی داوە بەرپرسیارێتی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
پەیامنێری کەناڵ8 بەدواداجوونی کردووە، تیمێکی تەکنیکی و باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە چەندین بەڵگەنامە و پێشنیازی نوێوە چوونەتە ناو تەلاری پەرلەمانی عێراق. ئەم کۆبوونەوەیە کە کاتژمێر 11:00 دەستیپێکردووە، وەک دوایین هەوڵ دەبینرێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ بەغداد تاوەکو نرخی یەک لیتر بەنزین لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.
تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:
- شاندەکە لە بریکاری وەزیر، ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی ئابووری، گرێبەستەکان، وردبینی و دارایی پێکدێت.
- تیمی هەرێم وردەکاریی پێویستییان بۆ چۆنیەتی پاڵاوتنی ئەو 50,000 بەرمیل نەوتە ئامادە کردووە کە بڕیارە بەغداد دابینی بکات.
- ئامانجی سەرەکییان دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ بۆ کەمکردنەوەی تێچووی سووتەمەنی.
- شاندەکە هەموو ئەو پێشنیازانە تاوتوێ دەکەن کە دوێنێ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا گەیشتبوونە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەسەری.
لیژنەی پەرلەمانی و حکومەتی فیدراڵ:
لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە دۆسیەی سووتەمەنی، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ، ئێستا گوێ لە پێشنیازەکانی تیمی هەرێم دەگرن. هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە کە وەزیری نەوت ئامادەیی نیشانداوە کێشەی بەنزین لە هەرێم چارەسەر بکات. هاوکات سیپان شێروانی لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، دوای تەواوبوونی ئەم میواندارییە، پێشنیازەکان بە فەرمی ڕەوانەی حکومەت دەکرێن بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە لە بەرژەوەندی هاونیشتمانییان بدات و نرخەکان دابەزێنرێن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
تیمى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکە گەیشتە پەرلەمان
وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان بڕیارێکى دیکەى لەبارەى نرخى بەنزین دەرکرد
تیمى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکە گەیشتە پەرلەمان
2 کاتژمێر پێش ئێستا