مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دیاریکرا
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی مەزڵوم عەبدی دەکرد
- مەزڵوم عەبدی لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا وەک ڕاوێژکار دەستبەکار دەبێت
بە گوێرەی مەرسومێکی کۆماری سووریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی پێشووی هەسەدە، وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماریی سووریا دیاریکرا.
مەرسوومی کۆماری
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، مەرسومێکی کۆماری بە ژمارە (164) دەرکردووە و تیایدا ، مستەفا خەلیل عەبدی ( مەزڵوم عەبدی) وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری سووریا دەرکرد.
ماددەکانی ناو مەرسوومەکە
بەگوێرەی مەرسوومەکە کە لە لایەن سەرۆکی سووریاوە بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ئیمزا کراوە، لە ماددەی یەکەمدا هاتووە، مستەفا خەلیل عەبدی، وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی سووریا دەستبەکار دیاریدەکرێت.
لە ماددەی دووەمی مەرسوومەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئەم مەرسوومە بڵاودەکرێتەوە و لایەنی پەیوەندیدار پێوستە جێبەجێی بکات.
لەدایکبوون و دەرکەوتنی مەزڵوم عەبدی
مەزڵوم عەبدى ساڵى 1967 لە کۆبانێ لە دایکبووە و ساڵى 1990 پەیوەندى بە پەکەکەوە کردووە.
لە دواى ناڕەزایەتییەکانى سووریا لە ساڵى 2011ـەوە ناوبانگى پەیداکرد و ساڵى 2015 بە هاوکارى ئەمریکا هێزەکانى سووریاى دیموکراتیان پێکهێنا و خۆشى فەرماندەى هێزەکە بوو تاوەکو ئەوە کاتەى تێکەڵاوى سوپاى سووریا کرا.
هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هەسەدە، هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری و تێکەڵابوونی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاند و گوتی، ئەمڕۆ لاپەڕێکی نوێ لە مێژوویی ئەو وڵاتە دەکەنەوە.
بونیاتنانی سووریایەکی نوێ
مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت سووریایەکی نوێ بونیادبنێن بۆ تەواوی گەلەکەی بۆ کورد، عەرەب، تورکمان و کریستیان، سووریایەکی یەکگرتووی سەقامگیر، کە داهاتووی نەوەکانی بپارێزێت و ژیانێکی شایستە بۆ نەوەکانی دابین بکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
مەزڵوم عەبدی تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ سوپای سووریا ڕاگەیاند
وەزارەتى پەروەردەى سووریا چەند بڕیارێکى لە بارەى خوێندن بە زمانى کوردى دەرکرد

4 کاتژمێر پێش ئێستا