وەزارەتى پەروەردەى سووریا چەند بڕیارێکى لە بارەى خوێندن بە زمانى کوردى دەرکرد

ئارام قەرەداغی 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بالەخانەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی سووریا
بالەخانەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی سووریا

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتی پەروەردەی سووریا: وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگا حکومی و تایبەتەکان دەخوێندرێت
  • وەزارەتی پەروەردەی سووریا: زمانی کوردی لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا دەخوێندرێت
  • وەزارەتی پەروەردەی سووریا: هەفتانە سێ وانەی زمانی کوردی دەخوێندرێت

وەزارەتى پەروەردەى سووریا بڕیاریدا وانەى زمانى کوردى وەک زمانى نیشتمانى لە خوێندنگە حکومى و تایبەتەکان بخوێندرێت و هەفتانە هاوشێوەى زمانى عەرەبى و ئینگلیزى سێ وانە دەخوێندرێت.



ناوەرۆکی هەموارەکانی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە


لەبڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردەدا هاتووە هەموارى دوو ماددەى ڕێنماییەکانى پەیوەست بە وەزارەتەکە و بەندەکانی مەرسوومى ژمارە 13ى ساڵى 2026 دەکرێت بەمجۆرە، بەهۆى ئەوەى زمانى کوردى زمانێکى نیشتمانییە لەو ناوچانە دەخوێندرێت کە هاوڵاتیانى کورد ڕێژەیەکى بەرچاو پێکدێنن و زمانى کوردى لەسەرجەم قۆناغەکانى خوێندن دەخوێندرێت وەک بەشێک لە پرۆگرامە سەرەکییەکان.

بە هەمان بەشە وانەی عەرەبی و ئینگلیزی

  • هاوشێوەى زمانى عەرەبى و ئینگلیزى هەفتانە سێ وانەى زمانى کوردى بخوێندرێت و نمرەکانى هەژماربکرێت.
  • بۆ ئەمساڵى خوێندن خوێندکاران ئازادن بابەتەکانى کۆمەڵایەتى، مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە بەزمانى کوردى دەخوێنن.
  • هەر لە بڕیارە نوێییەکانى وەزارەتى پەروەردەدا هاتووە، هاوشێوەى زمانى عەرەبى و ئینگلیزى هەفتانە سێ وانەى زمانى کوردى بخوێندرێت و نمرەکانى هەژماربکرێت.
  • یاخود زمانى عەرەبى و داواکراوە کە پرۆگرامێکى تایبەت بە بابەتى زمانى کوردى بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن ئامادەبکرێت.


لەبڕیارەکەدا ئاماژە بۆئەوەکراوە، بۆ ئەمساڵى خوێندن خوێندکاران ئازادن بابەتەکانى کۆمەڵایەتى، مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە بەزمانى کوردى دەخوێنن یاخود زمانى عەرەبى و داواکراوە کە پرۆگرامێکى تایبەت بە بابەتى زمانى کوردى بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن ئامادەبکرێت.


بڕیار لەبارەی ئەو کەسانەی لە خوێندنگەکان وانە دەڵێنەوە


لەبارەى ئەو کەسانەى لە خوێندنگەکان وانەدەڵێنەوە وەزارەتى پەروەردەى سووریا بڕیارداوە هەڵگرانى بڕوانامەى زانکۆ، پەیمانگاکانى پێگەیاندنى مامۆستایان و بڕوانامەى ئامادەیی کە بە زمانى کوردى قسەدەکەن ئەوانەى دامەزراون یاخود تاوەکو ئێستا دانەمەزراون دەتوانن وانەى کوردى بڵێنەوە بەڵام پێویستە پێشتر بەشدارى لە تاقیکردنەوەى زارەکى و نوسین بکەن بۆئەوەى لە تواناکانیان بۆ وانەگوتنەوە بەزمانى کوردى دڵنیابن.

بڕیارە لە سووریا مەرسومێکى نوێ دەربکرێت و لە مەرسوومەکەدا دان بەزمانى کوردى بنرێت وەک زمانێکى فەرمى لە سووریا لە پاڵ زمانى عەرەبى.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مەزڵوم عەبدی تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ سوپای سووریا ڕاگەیاند

وەزارەتى پەروەردەى سووریا ڕێنمایی لەبارەى خوێندنی زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە

ئیلهام ئەحمەد: لەبارەی خوێندنی کوردی گفتوگۆ لەگەڵ سووریا دەکەین

ئارام قەرەداغی

4 کاتژمێر پێش ئێستا