بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتە 220 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

کیژان مەحمود 59 خولەک پێش ئێستا
کەمال محەمەد، وەزیرى کارەبای هەرێمى کوردستان
کەمال محەمەد، وەزیرى کارەبای هەرێمى کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە 200 بۆ 220 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
  • وەزیری سامانە سروشتییەکان داوا دەکات پشکی سووتەمەنی هەرێم بۆ 126 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت.
  • بەغداد نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی هەرێم 4 هێندە گرانتر لە پارێزگاکانی تری عێراق هەژمار دەکات.
  • هەوڵەکان بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری و 5 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ماڵان بەردەوامن.

زانیارییەک گەیشتووە بەکەناڵ8 کە ئاشکرای دەکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی ئاسایی و ڕۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنرێت. ئەم بڕە نەوتە لە کاتێکدایە کە هەرێم و بەغداد لە گفتوگۆیەکی چڕدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و یەکسانکردنی نرخی بەنزین لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق.


بەرهەمهێنان و پشکی سووتەمەنی:

  • ئێستا ڕۆژانە 200 بۆ 220 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت.
  • تەنیا 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ تەرخان کراوە و ئەوەی دیکە لەگەڵ نەوتی کەرکووک ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت.
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوای زیادکردنی پشکی ناوخۆی بۆ 115 هەزار تاوەکو 126 هەزار بەرمیل کردووە.
  • بۆ پڕکردنەوەی خواستی 2.9 ملیۆن ئۆتۆمبێل، پێویستە ڕێژەی 12.67% بۆ 14%ی نەوتی پاڵێوراوی عێراق بۆ هەرێم تەرخان بکرێت.
  • بەغداد هەر بەرمیلێک نەوت بە 16 دۆلار دەداتە پاڵاوگەکانی هەرێم، لە کاتێکدا بۆ پارێزگاکانی تری عێراق بە 4 دۆلارە.

هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی:

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و نەوتی سپی، داواکارییان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و ئێستا لیژنەیەکی پەرلەمانی لەسەر ئەو بابەتە پێکهێنراوە. هەرێمی کوردستان داوای 5 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ساڵانە دەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی دابەشی بکات. ئامانجی سەرەکی وەزارەت دابینکردنی بەنزینە بە نرخی 450 دینار و نەوتی ڕەش بۆ وێستگەکانی کارەبا، تاوەکو هاونیشتمانییان هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق سوودمەند بن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وردەکاریی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکوک؛ ڕۆژانە 193 هەزار بەرمیل دەگاتە جەیهان

هەناردەى نەوت لە ڕێگەی هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە 120 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە بۆ 200 هەزار بەرمیل

ئامانج ڕەحیم: بەهۆی گرەنتییەکانی عەلی زەیدی، هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتە 120 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

کیژان مەحمود

59 خولەک پێش ئێستا