هەناردەى نەوت لە ڕێگەی هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە 120 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
پووختەی هەواڵەکە:
- هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان 70 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
- هەناردەى نەوتى کەرکووک 50 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، هەناردەى نەوت لە هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە گەیشتووەتە 120 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
زانیارییەکان لە کۆمپانیاى نەوتى باکوور بە کەناڵ8 گەیشتووە، کە هەناردەى نەوت زیادیکردووە لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان، بەشێوەیەک ڕۆژانە 120 هەزار بەرمیل دەگاتە بەندەری جەیهانی تورکیا.
لەو بڕەیە 70 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و 50 هەزار بەرمیلیشی نەوتی کەرکووکە.
هەڵگرتنی نەوتی بەسرە لە کۆگاکانی کەی وەن لە کەرکووک
هەروەها لە کێڵگە نەوتییەکانى بەسرەوە بڕیارە بەتانکەر نەوتى خاو ڕەوانەى کەرکووک بکرێت لە کۆگاکانى کەى وەن دابنرێت و پاش چەند ڕۆژێک هەناردەى نەوت زیاتر بکرێت.
بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەکردن لە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە
- بڕیارە هەناردەى نەوت لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بگەیەنرێتە 750 هەزار بەرمیل نەوت.
- لە عێراقەوە 550 هەزار بەرمیل نەوت و لە هەرێمى کوردستانیشەوە 200 هەزار بەرمیل.
هاوکات بڕیارە هەناردەى نەوت لە ڕێگەى هێڵى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بگەیەنرێتە 750 هەزار بەرمیل نەوت، بەشێوەیەک لە عێراقەوە 550 هەزار بەرمیل نەوت و لە هەرێمى کوردستانیشەوە 200 هەزار بەرمیل.
دەستپێکردنەوەی بەرهەمێهنانی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆى جەنگى ئێران کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بەرهەمهێنانى نەوتیان لە سەرەتاى مانگى ئازار ڕاگرتووە و بەشێکى زۆریان لە کۆتایی مانگى حوزەیران و سەرەتاى مانگى تەمموز دەستیان بە بەرهەمهێنانى نەوتى خاو کردووەتەوە.
هەرێمى کوردستان لە کۆى بڕى بەرهەمى نەوتى خاو لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بڕى 50 هەزار بەرمیل نەوتى خاو بۆ بەرهەمە نەوتییەکان گلدەداتەوە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیى ناوخۆ.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەڕێوەبەری سۆمۆ: هەناردەی نەوتی عێراق دوو هێندە زیادیکردووە
هەناردەی نەوتی بەسرە بەرزبووەتەوە بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە بۆ 200 هەزار بەرمیل
وردەکاریی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکوک؛ ڕۆژانە 193 هەزار بەرمیل دەگاتە جەیهان
نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی کەرکووک دەکرێتە 420 هەزار بەرمیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا