
زانیارییەکان دەریدەخەن کە هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا بازدانێکی گەورەی ئەنجامداوە و گەیشتووەتە 60 ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا تەنیا 24 ملیۆن بەرمیل بووە. هەرێمی کوردستانیش کە پێشتر بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە هەناردەی وەستابوو، ئێستا ڕۆژانە 55 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات. ئەم پەرەسەندنە نوێیە نیشانەی چاکبوونەوەی بازاڕی وزەی عێراقە دوای زنجیرەیەک قەیرانی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکەدا.
د. ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێوەبەری سۆمۆ هۆکاری پەککەوتنی پێشتری هەناردەی نەوتی هەرێمی بۆ جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران گەڕاندووەتەوە. پێش دەستپێکردنی ئەو ئاڵۆزییانە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 220 بۆ 230 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام ئێستا پڕۆسەکە بە قۆناغ دەستی پێکردووەتەوە. میوانداریکردنی بەڕێوەبەری سۆمۆ لە لایەن لیژنەی داراییەوە بۆ تاوتوێکردنی داهاتە نەوتییەکان و دڵنیابوونەوە بووە لە جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکان لە نێوان هەولێر و بەغداد.
هەرێم کەمال ئاغا: سۆمۆ خواستى هەیە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات
کۆمپانیای سۆمۆ: بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی بەسڕە 33.4 دۆلار داشکاندن دەکەین
کۆمپانیاى سۆمۆ: داهاتى نەوتى عێراق بە ڕێژەى 72% کەمیکردووە
سۆمۆ بەنیازە هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان بگەیەنێتە 500 هەزار بەرمیل