
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، لە هەڵمەتی بەرەبەیاندا بە بەهای تریلیۆنێک و 359 ملیار دینار سامان و موڵکیان گەڕاندووەتەوە و 26 هەزار ئاگادارکردنەوەیان لەسەر گەندەڵی ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کردووە.
ستراتیجی نوێی بەغداد تەنیا سزادان نییە، بەڵکو گرنگی بە ڕێککاری خۆپارێزیش دەدات لە ڕێگەی ئۆتۆماتیکردنی خزمەتگوزارییەکان، وەرچەرخانی دیجیتاڵی و وردبینیی پێشوەختە بۆ گرێبەستەکان، کە لە ڕێگەیەوە دەستوەردانی مرۆیی کەم دەکرێتەوە تاوەکو ڕێگە لە گەندەڵی و خراپبەکارهێنان بگرێت.
حکومەتی عێراق چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی دژایەتیکردنی گەندەڵی ڕاگەیاندووە کە تێیدا جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی سامان و موڵکی گشتی و ڕەوانەکردنی هەزاران ئاگادارکردنەوە بۆ دەستەی دەستپاکی کراوەتەوە. لە چوارچێوەی ستراتیجە نوێیەکەدا، بێجگە لە سزادان، جەخت لەسەر دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە ڕێگەی تەرخانکردنی پاداشتی دارایی 5٪ کراوەتەوە بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی ئاشکرا بکات.
زەیدی داوای کاراکردنی یاسای خەڵاتکردنی هەواڵدەرانی گەندەڵی دەکات
دەستبەسەر 95 موڵکی جێگری بەڕێوەبەری تاپۆی سەڵاحەدیندا گیرا
لە دیالە زیاتر لە یەک ملیار و 300ملیۆن دینار بۆ خەزێنەى گشتى گەڕێندرایەوە