
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى فیدڕاڵ ڕایگەیاند، لە ڕێگەى وردبینیکردن لەناوى فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دیالە توانیویانە ملیارێک و 367ملیۆن و 357هەزار دینار بۆ خەزێنەى گشتیی بگەڕێننەوە.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى وەزیرى پەروەدە بڵاویکردەوە، لەماوەى 10 مانگدا دەستکراوە بە وردبینیکردنى ناوى فەرمانبەران و بەراوردکارى تۆمارەکان لەنێوان پەروەردە و وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى چەندین حاڵەتى دوو مووچە ئاشکراکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەست بەڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان کراوە و ئەو کەسانەش دوورخراونەتەوە کە بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە و پارەکە بۆ خەزێنەى گشتیی گەڕێندراوەتەوە.
لەعێراق دەست بەهەڵمەتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى کراوە جگە لەوەى بڕەپارەیەکى زۆر بۆ خەزێنەى گشتى گەڕێندراوەتەوە، بەهەزاران کەس لە لیستى مووچەى خانەنشینان، شەهیدان و فەرمانگە جیاوازەکان دوورخراونەتەوە کە بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.
دەستبەسەر 95 موڵکی جێگری بەڕێوەبەری تاپۆی سەڵاحەدیندا گیرا
بانکى ناوەندیی عێراق چاودێری ئەژماری بانکى سیاسی و بەرپرسانی حكومەت دەکات
بەرپرسێکى وەزارەتى کارەباى عێراق بەتۆمەتى گەندەڵى سزادرا