بانکى ناوەندیی عێراق چاودێری ئەژماری بانکى سیاسی و بەرپرسانی حكومەت دەکات
ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بانکى ناوەندیی عێراق چاودێری ئەژماری بانکى سیاسی و بەرپرسانی حكومەت دەکات
- بانکى ناوەندیی عێراق رێنمایی بۆ ڕێگرى لە گەندەڵییەکان بۆ بانكەكان ڕەوانە کردووە
- هەوڵەکەى بانکى ناوەندى عێراق بۆ رێگریكردنە لە گەندەڵىی و سپیکردنەوەى پارە.
بانکى ناوەندیی عێراق، لە نوسراوێکدا لە بەروارى 26ـى ئاب، دەرچووە، ئەوەى خستۆتەڕوو، لەمەودوا کار بەم ڕێنماییانە دەکرێت و داواى لە بانکەکان کردووە جێبەجێى بکەن.
داواکارییەکانى بانکى ناوەندى
- نەگونجانی سەروەت و سامان یان سەرچاوەی پارە لەگەڵ داهاتی مانگانە یان باری دارایی دەستنیشانکراو وەک فەرمانبەری حکومەت دیارى بکرێت.
- بوونی مامەڵەی دارایی نەگونجاو یان بەهای بەرز لە ماوەی وەرگرتنی پۆستەکە یان دوای کۆتایی هاتنى لە پۆستەکە دیاربێت.
- بوونی گواستنەوە بۆ وڵاتان یان ناوچەکانی خاوەن مەترسی بەرز بەبێ پاساوی ئابووری ڕوون.
- بەکارهێنانی لایەنی سێیەم یان کۆمپانیای وەهمی و پێکهاتەی ئاڵۆز بۆ شاردنەوەی سوودمەندی ڕاستەقینە.
- بوونی مامەڵەی بێ پاساو لەگەڵ ئەندامانی خێزان یان کەسە نزیکەکان و بوونی زانیاریی نەرێنیی بڕواپێکراو سەبارەت بە گەندەڵی، بەرتیل، یان تاوانی دارایی و نەدانی زانیاری یان بەڵگەنامە سەبارەت بە سەرچاوەی پارە یان سەروەت.
- گۆڕانکاری لەپڕ و بێ پاساو لە شێوازی مامەڵەکان یان قەبارەی سەروەت و سامان چاودێرى ورد بکرێت.
- تکایە كار بەم ناوەڕۆكە دەكرێت و سەرجەم لقی بانکەکانتان لێ ئاگادار بکەنەوە.
- لە لایەن تیمەکانی پشکنینەوە وردبینی دەکرێن و ئاستی پابەندبوون پێیانەوە لە هەڵسەنگاندنی سیستەمەکانتاندا ڕەچاو دەکرێت، لەلایەن بانکى ناوەندیی عێراقەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، پاش هاتنە سەر کارى عەلى زەیدى وەک سەرۆکوەزیرانى عێراق، چەندین بەرپرسى حکومى و سیاسیی دەستگیرکراون کە تێوەگلاون لە گەندەڵى دارایی و ڕێکارە نوێیەکانى بانکى ناوەندیی عێراقیش یەکێکى دیکەیە لە ڕێگاکانى ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵییەکان و سپیکردنەوەى پارە لەلایەن بەرپرسانى حکومى و حیزبییەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
بەرپرسێکى وەزارەتى کارەباى عێراق بەتۆمەتى گەندەڵى سزادرا
دەستەى دەستپاکى: هەڵمەتى گەورەتر لە عێراق بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارانى گەندەڵى بەڕێوەیە
ئارا ئیبراهیم
2 کاتژمێر پێش ئێستا