
هەولێر و بەغداد، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ئەوەی چیتر هیچ گەندەڵکارێک نەتوانێت سنوورە ئیداری و جوگرافییەکان وەک پەناگەیەک بۆ ڕاکردن لە دەست یاسا بەکاربهێنێت. هەردوو دەستەی نەزاهە و دەسپاکی بڕیاریانداوە وەک یەک تیم کار بکەن بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان و گەڕاندنەوەی تەواوی پارە دزراوەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بە جۆرێک کە جوگرافیا نەبێتە بەربەست لەبەردەم دادپەروەری.
هەردوو دەستەکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە دوای سەردانەکەی 25 و 26ـى ئابی 2026ی شاندی فیدراڵی بۆ هەولێر دەرچووە، پێزانینی خۆیان بۆ پاڵپشتییەکانی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و عێراق دەربڕیوە. جەخت کراوەتەوە کە تەواوکاریی نێوان هەولێر و بەغداد متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەرز دەکاتەوە و کەشێکی سەقامگیر بۆ وەبەرهێنان دابین دەکات. هەروەها دووپاتکراوەتەوە کە پاراستنی سامانی گشتی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و هەمووان یەک دەست دەبن لە ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران و ڕێگریکردن لە ڕزگاربوونیان لە سزا.
سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی هەرێمى کوردستان: هەماهەنگیى بۆ دەستگیرکردنى داواکراوانى گەندەڵى هەیە
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: هەبوونی بەرپرسی کورد لە لیستی گەندەڵکاراندا چاوەڕوانکراوە


