زەیدی داوای کاراکردنی یاسای خەڵاتکردنی هەواڵدەرانی گەندەڵی دەکات
پووختەی هەواڵەکە
- عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی بارەگای دەستەی دەستپاکی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی دەستەکەدا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ کرد.
- سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کاراکردنی یاسای خەڵاتکردنی ئەو کەسانەی کرد کە زانیاری لەسەر گەندەڵی دەدەن.
- تیمێکی دەستەی دەستپاکی وردبینییان بۆ گرێبەستەکانی 8 وەزارەت کردووە و کارەکانیان بۆ وەزارەتەکانی دیکەش بەردەوامە.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی بارەگای دەستەی دەستپاکی کردووە و لەگەڵ سەرۆک و کارمەندانی دەستەکەدا کۆبووەتەوە، تێیدا بەدواداچوونی بۆ کارەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی کردووە.
پەیامەکانی سەرۆکوەزیران بۆ دەستەی دەستپاکی
- دەستەی دەستپاکی بە ئەمانەت و پاراستنی سامانی گشتی پێوانە دەکرێت.
- جەنگ لەگەڵ گەندەڵی گەورەیە و پێویستە ڕۆڵی دەستەکە تەنیا چاودێریکردن نەبێت، بەڵکو خۆپارێزیش بێت.
- دەبێت کاربکرێت بۆ بنەبڕکردنی تەواوەتیی گەندەڵی و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی پارێزگاکان هاوشێوەی پڕۆژەی وەزارەتەکان بکریت.
- پێویستە پڕۆژەکان لەسەر 3 ئاست بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و قەبارەی پڕۆژە لەگەڵ تێچووەکەیدا گونجاو بێت.
- یاسای خەڵاتکردنی ئەو کەسانە کارا بکرێت کە هەواڵ لە دژی گەندەڵی دەدەن.
- دەروازە سنوورییەکان بەهێز بکرێن، گەندەڵکاران ئاشکرا بکرێن و ڕاپۆرتی مانگانە لەسەر شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێشکەش بکرێت.
ڕێکارەکانی دەستەی دەستپاکی
لە بەرامبەردا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاشکرایکردووە، تیمێکیان بۆ وردبینیکردنی گرێبەستە حکومییەکان پێکهێناوە، تاوەکو ئێستاش وردبینییان بۆ گرێبەستەکانی 8 وەزارەت کردووە و کارەکانیشیان بۆ وردبینیکردنی تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
حکومەتی عێراق ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی کردووەتە کارە لەپێشینەکانی، لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لەسەر گونجاندنی تێچووی پڕۆژەکان لەگەڵ قەبارەکەیاندا و یەکسانکردنی بەدواداچوونەکان لەنێوان وەزارەتەکان و پارێزگاکاندا دەکاتەوە، لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و بەرزکردنەوەی شەفافییەت لە دامەزراوەکاندا.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
دەستبەسەر 95 موڵکی جێگری بەڕێوەبەری تاپۆی سەڵاحەدیندا گیرا
لە دیالە زیاتر لە یەک ملیار و 300ملیۆن دینار بۆ خەزێنەى گشتى گەڕێندرایەوە
بانکى ناوەندیی عێراق چاودێری ئەژماری بانکى سیاسی و بەرپرسانی حكومەت دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا