پاسداران درۆنە ستراتیژییەکانی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج
پووختەی هەواڵەکە
- هێزە سەربازییەکانی ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا زنجیرەیەک بەئامانجگرتنی بنکەکانی واشنتنیان لە وڵاتانی ناوچەکە و هەولێر ڕاگەیاند.
- هێرشەکان لەڕێگەی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە سەر ناوەندی فەرماندەیی و کۆگا و سیستمی ڕاداری بنکە ئەمریکییەکان.
- گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی داوە کە هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای ئەمریکا بکات دەبێت لێکەوتە مەترسیدارەکانی قبوڵ بکات.
هێزە چەکدارەکان و سوپای پاسدارانی ئێران و ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بەئامانجگرتنی بنکە و ناوەندە سەربازی و فەرماندەییەکانی ئەمریکایان لە وڵاتانی بەحرێن، کوەیت، ئوردن، ئیمارات و شاری هەولێر ڕاگەیاندووە.
زیانەکان و هۆشدارییەکانی هێزە سەربازییەکانی ئێران
- بەئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکان لە وەڵامی بۆردوومانی ناوچەی مەدەنی و کوژرانی خەڵکی بێتاوان بووە لە باشووری ئێران.
- هێرشەکان لەڕێگەی مووشەکی بالیستیک و درۆنەوە بوون و زیانی زۆریان بە ژێرخانی ئابووری و توانای سەربازیی بنکەکان گەیاندووە.
- ناوەندی فەرماندەیی، کۆگای سووتەمەنی و سیستمی ڕاداری ئەو بنکانە کراونەتە ئامانج کە ئەمریکا بۆ چاودێری و هێرش بەکاریهێناون.
- ئۆپراسیۆنەکان بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن و بەردەوامیی خراپەکارییەکانی ئەمریکاش وەڵامی وێرانکەرتری دەبێت.
- هەر وڵاتێک لە دژی ئێران هاوکاریی سوپای ئەمریکا بکات، دەبێت لێکەوتە مەترسیدارەکانی بەرپرسیارێتییەکە قبوڵ بکات.
هەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکانی ئێران لەسەر گرژییەکان
سەرهەڵدانەوەی ئەم گرژییە سەربازییانەی نێوان تاران و واشنتن لە کاتێکدایە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە خەڵکی ئێران و بەرەی مقاوەمە وانەی لەبیرنەکراو دەدەنە ئەمریکا، هاوکات مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە لوتکەی شەنگەهای ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی دیپلۆماسی و دانوستان بە ڕێگەی چارەسەری کێشەکان دەزانێت و گەڕانەوە بۆ سیاسەتی فشار ڕێڕەوی دیپلۆماسی تێکدەدات.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
زیادبوونی رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دوای ئەوە هات کە واشنتن لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە چەندین ناوچەی سەربازی و مەدەنیی لە ناوچەکانی باشووری ئێران کردە ئامانج، لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەم ڕووداوەیان بە دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری و خاکی وڵاتەکەیان دانا و زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی هێرشبەرییان بۆ سەر بنکە ناوچەیییەکانی ئەمریکا دەستپێکرد.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
02/09/2026