لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران 18 کەس کوژراون

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیانی یەکێک لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، فۆتۆ: AFP
زیانی یەکێک لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماری زیانە گیانییەکانى هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.
  • تەندروستیی ئێران: لە هێرشەکانى سێشەممە 108 کەس بریندار بوون
  •  ئەمریکا شەوی سێشەممە چەندین پێگەی سوپای پاسدارانی لە نزیک گەرووی هوورمز بۆردوومان کرد.

وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماری زیانە گیانییەکانى هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و دەڵێت، 126 کوژراو و برینداربوون.


ژمارەی کوژراو و بریندارەکان


محەممەد ڕەزا زەفەرقەندی، بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، لە هێرشەکەدا 18 کەس کوژراون و 108 کەسی دیکەش برینداربوون.


بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا


شەوی سێشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەندین پێگەی سوپای پاسدارانی لە نزیک گەرووی هوورمز بۆردوومان کردووە ئەوەش لە تۆڵەی هێرشکردنەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بووە.

هێرشە موشەک و درۆنییەکانی ئێران


دوای هێرشەکان، سوپای پاسداران مووشەک و درۆنى ئاڕاستەى بنکەکانی ئەمریکای لە بەحرەین، ئوردن، کوەیت و هەرێمی کوردستان کرد.

سەرکردایەتیی سەربازیی ئێران ڕایگەیاند، ئێستا ئامانجیان دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لەو بنکانەی چەندین دەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئیرنا: لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ ئێران 11 کەس کوژران

پاسداران درۆنە ستراتیژییەکانی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج

سێنتکۆم: کۆتاییمان بە هێرشەکان بۆ سەر سوپای پاسداران هێنا

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا