نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی دیاردەی ئێل نینۆ

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەککە

  • نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی دیاردەی ئێل نینۆ.
  • کاریگەرییەکانی ئێل نینۆ تاوەکو 2027 بەردەوام دەبێت.
  • تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کاریگەرییەکانی ئێل نینۆ دەگاتە بەرزترین ئاست.

ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی ڕایگەیاند، ئێل نینۆ بە بەهێزی دەستیپێکردووە و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بەهێزتریش دەبێت و کاریگەری لەسەر ڕێژەی باران و پلەکانی گەرماش دەبێت، بە جۆرێک مەترسی درووستبوونی لافاو و وشکەساڵیی و گەرمی توندیش دەبێت.


ئێل نینۆ چى یە؟

  • دیاردەیەکی سرووشتییە و بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا درووستنابێت.
  • زانایان پێشبینی دەکەن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و دیاردەکانی دیکە کاریگەرییەکەی دوو هێندە ببێت.
  • کاریگەریی ئێل نینۆ لە کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە لوتکە ئەمەش وا دەکات دەرچوونی گەرمی بۆ بەرگە هەوا  خاوتربێت و کاریگەریی بەرزبوونەوەکانی پلەکانی گەرما ساڵی داهاتوو دەرکەوێت.
  • لە ساڵی2024  تاوەکو ئێستا گەرمترین ساڵ دانراوە.

دیاردەی ئێل نینۆ بەگشتی پلەی گەرمی ڕووی ناوەند و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن گەرم دەکات، ئەمەش وادەکات گۆڕانکاری لە توندی و ئاڕاستەی هەوا و فشار و ڕێژەی باران دروستبێت، دوو بۆ حەوت ساڵ جارێک ڕوودەدات و ماوەی نۆ بۆ 12 مانگ بەردەوام دەبێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئێل نینۆ بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە ڕوو لە زەوی دەکات و دەبێتە هۆی گەرمبوونی نائاسایی

زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەرەشە لە هەوڵە جیهانییەکان دەکات

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا