بەگوێرەی زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، هاونیشتمانییەکی تەمەن 71 ساڵی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی مەحموود مەحموود ئازەر، لە ماڵەکەی خۆیدا ئەرشیفێکی گەورەی لە کاسێت و وێنەکانی هونەرمەندی ناوداری کوردستان حەسەن زیرەک کۆکردووەتەوە و وەک گەنجینەیەکی بەنرخ ڕایگرتووە.
حەسەن زیرەک لە ساڵی 1921 لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناودارەکانی کوردستان دادەنرێت کە خاوەنی گەنجینەیەکی گەورەیە لە هونەری کوردیدا. ئەم هونەرمەندە بووەتە سەرچاوە و ئیلهام بۆ زۆرێک لەوانی دوای خۆی، هەروەها جگە لە زمانی کوردی بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئازەری و ئەرمەنیش مەقام و گۆرانی چڕیوە، سەرەنجام لە ساڵی 1972 کۆچی دوایی کردووە.
خولیای مەحموود مەحموود ئازەر بۆ دەنگ و بەرهەمەکانی حەسەن زیرەک وایکردووە تەمەنی خۆی بۆ کۆکردنەوەی میراتی ئەو هونەرمەندە تەرخان بکات، لە کاتێکدا حەسەن زیرەک وەک بەشێک لە مۆزیک و ئاوازی کۆنی کوردی و سەرچاوەی ئیلهامی گۆرانیبێژان لە تەواوی کوردستاندا دەناسرێت.
موجتەبای میرزادە... گەورەی موزیکی کوردی و ژەنیاری حەسەن زیرەک
لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتى کوردستان ژنێک دەبێتە ئومێدی نیگارکێشانی ناوچەکەی