دوو "جووى عێراق"ـى سکاڵایەک لەسەر حکومەتى فەڕەنسا تۆماردەکەن و داواى زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەکەن
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دوو جووى عێراقى سکاڵایەک لەسەر حکومەتى فەڕەنسا تۆمار دەکەن و داواى زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
- جووە عێراقییەکان: باڵەخانەى باڵیۆزخانەى فەڕەنسا لە بەغداد موڵکى ئێمەیە.
- جووە عێراقییەکان داواى کرێى زیاتر لە50 ساڵ دەکەن.
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى گەیشتووە بە کەناڵ8، ئەو دوو کەسەى کە سکاڵاکەیان تۆمارکردووە، بە ناوى خێزانیى لاوى و خەزامەوە داوایانکردووە، ئەو سکاڵایەى پێشتر تۆماریانکردووە بگوازرێتەوە بۆ دادگاى پێداچوونەوەى پاریس و دەڵێن ئەم موڵکە لە چوارچێوەى ئەو موڵکانەى یەهودییەکان نەبووە، کە دەستى بەسەرداگیراوە.
زانییارییەکان لەسەر موڵکەکە:
- لە ساڵى 1964 باڵیۆزخانەى فەڕەنسا گرێبەستى لەگەڵ دووبراى لاوى کردووە.
- لە ساڵى 1965 گرێبەستەکە جێبەجێکراوە.
- تاوەکو ساڵى 1974 کرێى ئەم باڵەخانەیە دراوە بە خێزانەکەى لاوى، لەوکاتەوە پارەکە دراوەتە حکومەتى عێراق.
- وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا بەرگریى لە گرێبەستەکەى دەکات و دەڵێت، دواتر گرێبەستەکە لەگەڵ حکومەتى عیراق کراوە، چونکە باڵەخانەکە وەک شوێنێکى کەلەپووریى جووەکانى عێراق ناسێنراوە کە وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە.
- هەردوو داواکارەکە لە سکاڵاکەیاندا جگە لەوەى داواى قەرەبووى کرێی زیاتر لە50 ساڵ دەکەن، کە بڕەکەی 21.5 ملیۆن یۆرۆیە، دەڵێن، پێویستە باڵەخانەکە چۆڵ بکرێت.
- لە 1ـی شوباتى ئەمساڵ، دادگاى کارگێڕى لە فەڕەنسا ئەم داوایەى ڕەتکردبووەوە و گوتى، لە تایبەتمەندى دادگایەکە لە بەغداد، بەڵام پارێزەرانى هەردوو خێزانەکە ڕژدبوون لەسەر داواکەیان و دەڵێن، بۆیە فەڕەنسایان هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەى یاساى کارگێڕیى فەڕەنسى جێبەجێ بکرێت و داواى پێداچوونەوەیان کردووە.
باڵەخانەى باڵیۆزخانەى فەڕەنسا لە بەغداد، دەکەوێتە سەر شەقامى ئەبوونەواس و یەکێکە لە شوێنە ستراتیژیى و گرانبەهاکانى بەغدادى پایتەخت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
سێیەکى عەرەب تەوقە لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن عێراق نەبێت
رۆژنامەنووسێك لەكوردستانەوە بەدوای "بەهەشتەکەی باوک"ی دەگەڕێت
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا