
بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە بوونی نیازێک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی و جەختی لەسەر ناڕاستیی ئەو دەنگۆیانە کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا کردووە کە لە کاتی گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی تایبەت بە سیاسەتی نەختینەیی و بەهای دراوەکاندا، بە تەواوی پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.
ڕوونکردنەوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق لە کاتێکدا دەردەچێت کە دەنگۆی بوونی نیازێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بڵاو ببووەوە، بەڵام بانکەکە جەختی کردەوە کە بەهای فەرمیی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە جێگیری دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا ناهێنرێت، هاوکات داوای وەرگرتنی زانیارییەکانی لە سەرچاوەی فەرمییەوە کرد.
بانکی ناوەندیی عێراق: هیچ نیازێکمان بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نییە
بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ پێدانی دۆلار بە بانکەکان
بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراومان بەشی 12 مانگی هاوردەکردن دەکات