
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە (14/9/2026) بە بەشداریی ئێران، عێراق و وڵاتانی دیکەی کەنداو، کۆبوونەوەیەک لەبارەی گەرووی هوورمز و دیاریکردنی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە عوممان بەڕێوەدەچێت.
لە لایەکی دیکەوە، موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاشکرای کردبوو، لەبارەی ڕێڕەوی نوێ لە گەرووی هوورمز کە دەرچەی چوونەناوەوە و دەرچوونەکەی لە دەستی ئێراندا بێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی عوممان واژۆ دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە وەزیری جەنگی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا جەختی کردووەتەوە کە کۆنتڕۆڵی گەرووی هوورمز دەکەن و کۆتایی بە جەنگ دێنن.
کۆبوونەوە هەرێمایەتییەکە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت و تێیدا لە پاڵ پرسە هەرێمایەتییەکانی دیکە، بابەتی ئاسایشی گەرووی هوورمز و ڕێڕەوی سەلامەتی کەشتیگەلی بازرگانی تاوتوێ دەکرێت، بەتایبەت دوای بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە سەر ڕێڕەوە ئاوییەکانی ناوچەکە.
تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز کەمبووەتەوە
سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکی لە هورمز ڕادەگەیەنێت
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هاتوچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی هوورمز بۆ نزمترین ئاست کەمکردووەتەوە





