سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکی لە هورمز ڕادەگەیەنێت

رۆزا حیسام 1 کاتژمێر پێش ئێستا
سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکی لە هورمز ڕادەگەیەنێت
سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکی لە هورمز ڕادەگەیەنێت

پووختەی هەواڵەکە:

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکای لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.
  • ئێران دەڵێت ژێردەریاییەکە پێشکەوتوو و زیرەکە و لە ساڵی 2025 ڕادەستی ئەمریکا کراوە.
  • وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە ژێردەریاییەکە هیچ ئامێر یان زانیارییەکی نهێنی تێدا بووبێت.
  • تێچووی ئامێرەکە 2.5 ملیۆن دۆلارە و دەتوانێت 10 ڕۆژ لە قوڵایی دەریا بمێنێتەوە.

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە دەروازەی گەرووی هورمز دەستی بەسەر ژێردەریاییەکی زیرەک و بێسەرنشینی ئەمریکیدا گرتووە و وەک دەستکەوتێکی هەواڵگریی مۆدێرن ناوی دەبات. لە بەرامبەردا، پنتاگۆن ئەو بانگەشانە کەمبایەخ دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە ژێردەریاییەکە مۆدێلێکی کۆن بووە، پێشتر لەکارکەوتووە و هیچ داتایەکی نهێنی لەسەر نەبووە.


سوپای پاسدارانی ئێران و تایبەتمەندییەکانی ژێردەریاییەکە

  • سوپای پاسداران دەڵێت لە چالاکییەکی ئاڵۆزی هەواڵگریدا دەستی بەسەر ژێردەریایی بێسەرنشینی (DIV-LD)ی ئەمریکیدا گرتووە کە ساڵی 2025 وەک نوێترین تەکنەلۆجیا ڕادەستی واشنتن کرابوو.
  • ئامێرەکە درێژییەکەی 5.8 مەترە، کێشی 3 تۆنە، بە 2.5 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای ئەندوریل لە کالیفۆڕنیا دروستکراوە و تا قوڵایی 6 هەزار مەتر دادەبەزێت.
  • ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە ژێردەریاییەکە بۆ سیخوڕی، چاودێری، نەخشەسازیی بنی دەریا، دۆزینەوەی مین و پشکنینی کێبڵە دەریاییەکان بەکارهاتووە و توانای مانەوەی 10 ڕۆژی لەژێر ئاودا هەیە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن)

لە بەرامبەردا گوتەبێژێکی پنتاگۆن ڕایگەیاند کە ژێردەریاییەکە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمدواییە لە ئاوەکانی ناوچەکەدا بووە، بەڵام ڕۆژێک پێشتر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لەکارکەوتووە. هاوکات لایەنی ئەمریکی جەخت دەکاتەوە کە ژێردەریاییەکە مۆدێلێکی کۆنتر بووە و هیچ ئامێر، ڕادار و زانیارییەکی هەستیار و نهێنی لەسەر نەمابوو.

تايبەتمەندييەکانی ژێردەريایی دايڤ ئێڵ دی (Dive-LD) ئەمريکا

کۆمپانيای ئەندوريل دروستیکردووە

درێژییەکەی: 5.8 مەتر

تيرەکەی: 1.2 مەترە

کێش: سێ تۆن

تێچوو: 2.5 مليۆن دۆلار

دەچێتە قوڵای 6000 مەتر

10 ڕۆژ لەژێر ئاودا دەمێنێتەوە

ئەرکەکانی:

هەواڵگری و چاودێری

دۆزينەوەی مينە دەرياييەکان

کێشانی نەخشەی ژێر دەريا

کۆکردنەوەی داتای ژينگەیی

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئێرانی لە سریلانکا تێکشکاند

واشنتن پۆست: ئەمريکا بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆیی دەريای سەر ئێران 19 کەشتی جێگيرکردووە

ژێر دەریاییەکان بەشێکی گرنگی ستراتیژی بەرگری دەریایی ئێرانن

جەنگی دۆلفینەکان؛ "ئێران و ئەمریکا دۆلفین بۆ ململانێی گەرووی هوورمز بەکاردەهێنن"

رۆزا حیسام

1 کاتژمێر پێش ئێستا