تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز کەمبووەتەوە

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کەشتییەکى گواستنەوەى نەوت لە ئاوەکانى نزیک گەرووى هوورمز
کەشتییەکى گواستنەوەى نەوت لە ئاوەکانى نزیک گەرووى هوورمز

پووختەى هەواڵەکە

  • تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز کەمبووەتەوە.
  • پێنجشەممە تەنیا حەوت کەشتی بەو ڕێڕەوەدا تێپەڕیون.

بە گوێرەى داتاکان، لەو حەوت کەشتییە، پێنج کەشتییان چوونەتە ناو گەرووی هوورمز، بەڵام تەنیا دوو کەشتیی توانیویانە تێپەڕن.


تێپەڕبوونى کەشتییەکان لە ڕۆژانى ڕابردوودا

  • ڕۆژی چوارشەممە، تێپەڕبوونی 11 کەشتی لەو ڕێڕەوە ئاوییە تۆمارکراوە، پێشتریش ڕۆژانە15  کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕیوون.
  • بەروارد بە ڕۆژانی پێشووتر، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەنیا %50ـى کەشتییەکان بە گەرووی هوورمزدا تێپەڕیون.
  • ژمارەکان دەریدەخەن پشێوی لە گەرووی هوورمز بەردەوامە، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی وزەی جیهان، کە هۆکارەکەی لێکەوتەی جەنگ و ئاڵۆزییە ئەمنییەکانە.

ئەوە لە کاتێکدایە، گەرووی هوورمز گرنگییەکەی زیاتربووە بۆ بازاڕی وزە، بە تایبەت دوای ئەو پەرەسەندن و مەترسییانەی لە ڕێڕەوە ئاوییەکانی دیکەی ناوچەکە بەدی کراون، لەپێش هەموویان گەرووی بابولمەندەب لە دەریای سوور.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئەکسیۆس: 16 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووى هوورمزەوە هەناردەکرا

ترەمپ: دەستبەسەر گەرووى هوورمزدا دەگرین

پێنج کەشتیى ئێرانى بە گەرووى هوورمزدا تێپەڕبوون

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا