عەلى زەیدى بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوت

رێبوار حەمەوەیس 58 خولەک پێش ئێستا
ساتی بەڕێکەوتنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ فەڕەنسا، فۆتۆ: نوسینکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ساتی بەڕێکەوتنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ فەڕەنسا، فۆتۆ: نوسینکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران

پووختەی هەواڵەکە:

  • عەلى زەیدى سەردانى فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات
  • عەلى زەیدى ژمارەیەک یاداشتى لێکتێگەیشتن لەگەڵ فەڕەنسا و ئەڵمانیا واژۆدەکات
  • لەسەر بانگێشتیی فەرمیی هەردوو وڵات، عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، سەردانى پاریس و بەرلین دەکات.

عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکى باڵا، سەردانى ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەکات، بڕیارە لە سەردانەکەدا، چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وزە و ئاسایش و گواستنەوە و پەروەردە و خوێندنی باڵا و کولتوور لەگەڵ هەردوو وڵات واژۆ بکات.



ڕاگەیێنراوی فەرمی لەسەر گەشتەی زەیدی بۆ ئەوروپا

  • سەردانەکە بەشێکە لە هەوڵەکانى حکومەت بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
  • سەردانەکەی زەیدی هەوڵێکە بۆ ڕەخساندنى ئاسۆى فراوانتر بۆ هاوبەشى لەگەڵ هەردوو حکومەتى فەڕەنسى و ئەڵمانى، بەتایبەت لە بوارەکانى وزە، ئاسایش، گواستنەوە و بوارەکانى دیکە.
  • تاوتوێکردنی ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوبەشییە ئابوورییەکان لەگەڵ هەردوو لایەنى فەڕەنسى و ئەڵمانى لە سایەی ئاڵنگارییەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهان.
  • چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وزە، ئاسایش، گواستنەوە، پەروەردە، خوێندنی باڵا و کولتوور واژۆدەکرێن.


حەیدەر عەبوودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بانگێشتیی فەرمیی هەردوو وڵات، عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، سەردانى پاریس و بەرلین دەکات، سەردانەکە بەشێکە لە هەوڵەکانى حکومەت بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕەخساندنى ئاسۆى فراوانتر بۆ هاوبەشى لەگەڵ هەردوو حکومەتى فەڕەنسى و ئەڵمانى، بەتایبەت لە بوارەکانى وزە، ئاسایش، گواستنەوە و بوارەکانى دیکە.


بڕیارە زەیدی لەگەل ماکرۆن و فرێدریش مێرتز کۆبێتەوە


بڕیارە زەیدى لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا و فرێدریش مێرتز، ڕاوێژکارى ئەڵمانیا کۆببێتەوە و ژمارەیەک دۆسییە و پرسى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی جێى بایەخى هاوبەش تاوتوێ بکەن.

سەرۆکایەتیکردنی شاندی عێراق بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنی فەرەنسی و ئەڵمانی


هەروەها زەیدى، سەرۆکایەتیی شاندى عێراق دەکات، لە دانوستانەکاندا لەگەڵ هەردوو لایەنى فەڕەنسى و ئەڵمانى بۆ تاوتوێکردنی ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوبەشییە ئابوورییەکان لە سایەی ئاڵنگارییەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهان،
هاوکات چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وزە، ئاسایش، گواستنەوە، پەروەردە، خوێندنی باڵا و کولتوور واژۆدەکرێن، کە ڕۆڵیان دەبێت لە پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.


دەروازەیەک بۆ هەماهەنگی و وەبەرهێنان و گەشەپێدان لەگەڵ پاریس و بەرلین


هەروەها عەلى زەیدى، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەى سەردانەکەیەوە دەڵێت،"عێراق دەبێت پێگە و ڕۆڵی خۆی بەدەستبهێنێتەوە و پەیوەندییەکانیشی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و هاوبەشییەکی دادپەروەرانە بونیاد بنێت، لەگەڵ پاریسدا دەرگای نوێ دەکەنەوە بۆ هەماهەنگی و وەبەرهێنان و گەشەپێدان، لەگەڵ بەرلینیشدا کار بۆ هاوبەشی لەسەر بنەمای زانیاری و تەکنەلۆجیا و پیشەسازی و بەرژەوەندی هاوبەش دەکەن".


عێراق بە متمانەوە بۆ جیهان دەڕوانێت


زەیدى دەشڵێت، وڵاتەکەی ئێستا بە متمانەوە لە جیهان دەڕوانێت، کار بۆ بونیادنانی هاوبەشی و هاوپەیمانی ڕاستەقینە دەکات بە ئامانجى بەدەستهێنانى هێزێکی ئابووری و گەشەپێدان.

عەلی زەیدی، لە ئایاری 2026 دەستبەکار بووە، لە ڕۆژانى 13، و 23، و 28ـى تەمموز سەردانى ئەمریکا، ئێران و تورکیاى کرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

زەیدی: لەگەڵ پاریس و بەرلین دەرگای نوێی وەبەرهێنان دەکەینەوە

کۆشکی ئیلیزێ وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پاریس ئاشکرادەکات

سبەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی فەڕەنسا دەکات و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە

رێبوار حەمەوەیس

58 خولەک پێش ئێستا