دەستەى پەیوەندییەکانى عێراق بانگەوازێک ئاڕاستەى بەکارهێنەرانى سیمکارتى کۆڕەک تیلیکۆم دەکات

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق
لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • دەستەى پەیوەندییەکان داوا لە بەکارهێنەرانى کۆڕەک تیلیکۆم دەکات ڕێکارەکان تەواوبکەن
  • تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەت دەداتە بەکارهێنەرانی سیمکارتى کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەژمارکردنی دیجیتاڵییەکانیان.
  • داوا دەکات، بەکارهێنەرانى سیمکارتى کۆڕەک تیلیکۆم ڕێکارە پێشتر ڕاگەیێنراوەکانى دەستەکە تاوەکو کۆتایی مانگى ئەیلوول تەواو بکەن.

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەت دەداتە بەکارهێنەرانی سیمکارتى کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، تاوەکو هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان گرەنتیی بکەن، بەر لەوەى بنکەکانى هێڵگۆڕکێى کۆمپانیاکە دابخرێن.


ڕاگەیێنراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق

  • دواى وادەى دیاریکراو، بنکەکانى هێڵگۆڕکێى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم، لە بەغداد و پارێزگاکانى دیکەى عێراق دادەخرێن.
  • بەگوێرەى ڕێوشوێنە ڕێکخراوەیی و یاساییە پەیڕەوکراوەکان دژ بە کۆمپانیاکە کە دەبێتە هۆى ڕاگرتنى خزمەتگوزارییەکانى پەیوەست بە هێڵگۆڕکێکان.
  • دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان داوا لە بەکارهێنەران دەکات، ژمارەی تۆمارکراوی خۆیان نوێ بکەنەوە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکانیان.



دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا جارێکى دیکە داوا دەکات، بەکارهێنەرانى سیمکارتى کۆڕەک تیلیکۆم و ئەوانەى پشت بە ژمارەکانیان دەبەستن بۆ وەرگرتنى کۆدەکانى دڵنیاکردنەوە و پەسەندکردنى خزمەتگوزارییەکان و سەکۆ دیجیتاڵییەکان، ڕێکارە پێشتر ڕاگەیێنراوەکانى دەستەکە تاوەکو کۆتایی مانگى ئەیلوول تەواو بکەن.


بنکەکانى هێڵگۆڕکێى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم دادەخرێن


دەستەکە دووپاتیکردووەتەوە، دواى وادەى دیاریکراو، بنکەکانى هێڵگۆڕکێى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم، لە بەغداد و پارێزگاکانى دیکەى عێراق دادەخرێن، بەگوێرەى ڕێوشوێنە ڕێکخراوەیی و یاساییە پەیڕەوکراوەکان دژ بە کۆمپانیاکە.
کە دەبێتە هۆى ڕاگرتنى خزمەتگوزارییەکانى پەیوەست بە هێڵگۆڕکێکان.


سوود وەگرتن لە ماوەکە و زیادکردنی ژمارە مۆبایلی کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکان


دەستەکە داوا لە بەکارهێنەرانى سیمکارتى کۆڕەک تیلیکۆم دەکات، سوود لە ماوەکە وەربگرن بۆ زیادکردنى ژمارە مۆبایلێکى یەکێک لە کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکان بۆ هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان بۆ وەرگرتنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە و پەیامی گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکان.


ڕێگە بە زیادکردنی زیاتر لە ژمارەیەکی تەلەفۆن نادەن


بەڵام بۆ ئەو ئەپلیکەیشن و پلاتفۆڕمانەی ڕێگە بە زیادکردنی زیاتر لە ژمارەیەکی تەلەفۆن نادەن، دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان داوا لە بەکارهێنەران دەکات، ژمارەی تۆمارکراوی خۆیان نوێ بکەنەوە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکانیان.

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەشڵێت، بەکارهێنەران پێویستە ژمارە تەلەفۆنى یەکێک لە دوو کۆمپانیاکانى (ئاسیاسێڵ یان زەین عێراق) بەکاربهێنن، لە هەمانکاتیشدا ژمارەی کۆڕەکەکەیان بپارێزن و تاوەکو ئەو کاتەى بۆیان دەکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: کێشەى کۆڕەک تیلیکۆم کێشەى ئەمڕۆ نییە

دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق ناوەندی سەرەکیی کۆڕەک تیلیکۆمی لە بەغداد داخست

عێراق داوایەک ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا