
سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی کۆڕەک تێلیکۆم تەواو هونەرییە و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە، دەشڵێت کۆمپانیاکە پابەندی گرێبەستی پاکتاوکردنی قەرزەکانی نەبووە.
بەلیغ ئەبوکەلەل، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، کارێکی هەڵەیە کێشەکانی کۆڕەک بە سیاسی بکرێت، چونکە ئەو لایەنە سیاسییەی من سەر بەوان، خێزانی حەکیمە، هەمووان دەزانن پەیوەندییەکانی خێزانی حەکیم و بارزانی زۆر نایابه".
دەستەی پەیوەندییەکان ماوەی هەشت مانگ چاوەڕوانی پاوکتاوکردنی قەرزەکانی کۆڕەکی کردووە
گوتیشی، "کۆمپانیای کۆڕەک دوو ترلیۆنی دەستەی پەیوەندییەکان و دوو ترلیۆنی باج و ملیارێکی دۆلاری دەرەکی قەرزارە".
بەلیغ ئەبوکەلەل ئەوەشی ئاشکرا کرد، "گرێبەستێکیان بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکان لەگەڵ کۆڕەک هەبووە، بەڵام کۆڕەک پابەندنەبووە و خودی خۆشی بۆ ماوەی هەشت مانگ چاوەڕوانی کۆمپانیاکەی کردووە، بەڵام بێسوود بووە".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق ناوەندی سەرەکیی کۆڕەک تیلیکۆمی لە بەغداد داخست
عێراق داوایەک ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات
عێراق کارەکانی کۆڕەک ڕادەگرێت و خاوەنەکەی هۆشداری دەدات
کۆڕەک وەڵامی دەستەی ڕاگەیاندن دەداتەوە و داوای دەستوەردان لە زەیدی دەکات
