
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ناوەندی سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و سێ بنکەی فرۆشتنی لە شاری بەغداد بە تەواوی داخست.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکارانە هەنگاوێکن لە چوارچێوەی ڕاگرتنی سەرجەم کارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، جەختیشیان کردووەتەوە کە هەنگاو و ڕێکارە یاساییەکانیان بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بڕیارە دەرکراوەکان لە دژی کۆمپانیاکە بەردەوامییان دەبێت.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەرمی داخستنی ناوەندی سەرەکی و سێ بنکەی فرۆشتنی کۆڕەک تیلیکۆمی لە بەغداد ڕاگەیاند، کە پرۆسەکە بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئهنجامدراوه. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەکە، ئەم کردەوانە بەشێکن لە کۆمەڵێک ڕێکاری پەیڕەوکراو بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکە و هەنگاوەکانیشیان لە داهاتوودا بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبن.
عێراق داوایەک ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات
عێراق کارەکانی کۆڕەک ڕادەگرێت و خاوەنەکەی هۆشداری دەدات
کۆڕەک وەڵامی دەستەی ڕاگەیاندن دەداتەوە و داوای دەستوەردان لە زەیدی دەکات