
نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی ڕەت دەکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، ئهزموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.
نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، جەخت لە گرنگیی تهبايى و یەکڕیزیی کوردستانی دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بارەى دۆخى هەرێمى کوردستان و ڕووداوەکانى 24ـى تشرینى دووەم و بڕیارەکانى حکومەتى فیدراڵى لە بەرامبەر هەرێمى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، بە سەرسووڕمان و نیگەرانییەکی قووڵەوە ڕاگەیێنراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیان بيست، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە گفتوگۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە.
بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی ڕەت دەکەینەوە.
ئهزموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.
هەروەها لە بەرژەوەندیی عێراق و هیچ لایەنێکدا نییە.
هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بونیادنانی عێراقی نوێ و داڕشتنی دەستوورەکەیدا بەشداربووە.
وێڕاى پشتیوانی له پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی یاسا.
جەخت دەکاتەوە:
پەیوەندیی هەولێر و بەغداد و چارهسهركردنى كێشهكان، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور.
ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی هەرێمی کوردستان.
پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و لێكگهيشتن بێت.
لەم قۆناغە هەستیارەدا، جەخت لە گرنگیی تهبايى و یەکڕیزیی کوردستانی دەکەینەوە.
داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەین بە دانایی و بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن.
هێز و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هێز و سەقامگیریی عێراقە و ڕێزگرتن لە دەستوور و فيدراڵى، گەرەنتیی داهاتووی هاوبەشمانە.
سەرلەبەیانى ڕۆژى سێشەممە، 24ـى تشرینى دووەمى 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە قاچاخچێتیی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کردووە، لەو چوارچێوەیە ژمارەیەک بڕیارى دەرکرد، لەوانە:
ڕاسپاردنی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێنەدانی ڕەزامەندیی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، تەنیا لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت، بۆ ڕێگریکردن لە تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان.
وەرگرتنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
ڕاسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە – کەرکووک – سەڵاحەددین – نەینەوا)ـەوە کە لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی عێراقدان.
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لە بارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە
