
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرپەرشتیی کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتیى یەکێتیی دەکات.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتە سیاسییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانە.
بڕیارە سبەى پاشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیى بافڵ جەلال تاڵەبانى کۆببێتەوە.
بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى سەر گۆڕەپانى سیاسیی عێراق و هەرێمى کوردستانە.
بە تایبەت بڕیارەکانى حکومەتى فیدراڵ و هەڵوێستى لایەنەکانى هەرێمى کوردستان.
ئەو کۆبوونەوەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. عەلی زەیدی کۆمەڵێک بڕیاری دژی هەرێمی کوردستان دەرکردووە و یەکێتی و پارتیش لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا سەرسوڕمانی خۆیان بۆ بڕیارەکان دەربڕیوە و جەختیان کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
