پارتی سۆسیال دیموکرات: هەر سەرۆکوەزیرانێک دەسەڵاتی هەبێت لەوەی پێشتر خراپتر دەبێت

لۆگۆی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
لۆگۆی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • پارتی سۆسیال دیموکرات، ڕایگەیاند، لایەنەکانی دەسەڵات کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن.

  • پارتی سۆسیال دیموکرات، ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێکبهێنرێت.


فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بە داخەوە هەنگاوەکانی لە قاڵبدان و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە قۆناغێکی نوێوە و بە جۆرێک، کە ڕاستەوخۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت وەک تەواوی پارێزگاکانی عێراق کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستانیش بکات.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەى پارتى سۆسیال دیموکرات

  • زۆر لەمێژە ئێمە وتوومانە ئەو عەقڵیەتەی لە بەغداد حوکم دەکات هەمان ئەو عەقڵیەتەیە، کە بە درێژایی مێژوو دژی کورد و مافەکانی کوردبووە.

  • هیچ کاتێک هیچ دەرفەتێک لە دەستنادەن بۆ کەمکردنەوە و مافەکانمان.

  • هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم سەرۆکوەزیرانەوە گوتمان بە وتە و بەڵێن و نمایشەکانیان تێمەکەون.

  • هەرکەسێک لە بەغداد دەسەڵاتی هەبێت لەوەی پێشتر خراپتر دەبێت و ئێستاش وا وردەوردە ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.

  • لە دەستوری عێراقی دا بەڕوونی مافەکانی هەرێمی کوردستان دیارە و دەسەڵاتەکانی حکومەتی ناوەندی سنوردار کردووە.

  • دەسەڵاتی بەڕێوبەردنی بابەتە فیدڕاڵییەکانی وەک نەوت و وزەو گومرگییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم دیاریکردووە.

  • سەرکردایەتی سیاسیی کورد نەچێتە ژێر داخوازی و پاوانخوازییەکانی سەرۆکوەزیران و بەغدادەوە.

  • داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات بە زووترین کات تیمێکی یاسایی شارەزا پێکبهێنێت.

  • لە ڕێگەی دادگا فیدڕاڵی و نێودەوڵەتییەکانەوە ڕێگە لەم خواست و هەوڵانە بگرن.

  • داواش لە لایەنەکانی دەسەڵات دەکات، واز لە ململانێ حزبییەکانیان بێنن.

  • بە زووترین کات لەسەر بابەتەکان ڕێکبکەون.

  • تاوەکو چیتر کورد و هەرێمەکەمان باجی ململانێی ئەوان نەدات.

  • لەم بارودۆخەدا دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بە پێویستییەکی هەنووکەیی و جدی دەزانن.

  • جەخت لە پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، بە جیا و هەریەک لە مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش، ڕاگەیێنراویان هەبوو تیایدا جەختیانکردەوە لەوەى، دەبێت کێشەکان لە ڕێگەى دەستوور چارەسەر بکرێن و دەستوور بکرێتە بنەما بۆ چارەسەرکردن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

ئارام یوسف

Tue Nov 24 2026

Loading related news...