
پووختەی هەواڵەکە:
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە بەغداد بڕیاری کۆتایی لەسەر خەرجکردنی تەمویلی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوە و چاوەڕوان دەکرێت بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی. بەرپرسانی دارایی لە هەولێر ئامادەکاریی تەواویان بۆ لیستی دابەشکردنی مووچە کردووە و دڵنیایی دەدەن کە دەستبەجێ دوای هاتنی پارەکە، دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
بەپێی بەدواداچوونی کەناڵ8، وەزارەتی دارایی عێراق پاش لێبڕینی بڕی 120 ملیار دینار، ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی تەواو کردووە؛ پرۆسەکە بەو جۆرەیە پاش تەواوبوونی گواستنەوەی پارەکە، لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە و بڕە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری فەرمیی وەزارەت بۆ دەستپێکردنی دابەشکردن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەزارەتی دارایی بۆ کەناڵ8: چاوەڕێین سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان

