
لە درێژەی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکانی ، لە سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش کردەوە و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە نائارامی زیان بە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان سوپاسی رۆڵی ئەرێنی و کارای بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا و وتی، لەگەڵ ئێوەدا هاوسنوورین و لامان گرنگە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش پەرەی پێبدرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی کۆبووەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف کۆبووەوە
وێنەی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەباس عێراقچی
وێنەی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف
شرۆڤەکارێک: بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەنگیی نێوان واشنتن و تارانی ڕاگرتووە


.jpg)