
سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان خواستی هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ ئێران هەیە و دەشڵێت، دەبێت سوود لە توانا کۆمەڵایەتییەکان وەربگیرێت بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "سەرەڕای هەڕەشە و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، زۆرێک لە وڵاتی جیهان خواستی هاوکاری و هەماهەنگییان لە ئێران هەیە و داوا دەکات، بە وریاییەوە سوود لەو دەرفەتانە وەربگیرێت.
پزیشکیان نەشی شاردەوە، زۆرێک لە وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی برێکس خواستی خۆیان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران دووپاتکردووەتەوە".
سەرۆککۆماری ئێران بەشێکی کۆبوونەوەکەی تەرخانکردبوو، بۆ کێشەکانی پەیوەست بە وزە و کارەبا و گاز لە ناوخۆی ئێران و تێیدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد، خۆیان لە بەفیڕۆدانی سەرچاوەکانی وزە بەدوور بگرن.
لە دووایین لێدوانیدا 12ـی ئەم مانگە سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندبوو، "گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا ناچار بە خۆبەدەستەوەدانیان ناکات و گوتیشی، مەرجیان بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکایە".
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە
پزیشکیان: ئێران بە چوار مەرج گەرووی هورمز دەکاتەوە
مەسعود پزیشکیان: لە هیچ کام لەو 14 بەندەی لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتووین پاشەکشەمان نەکردووە