
لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی مەکلنبۆرگ، پارتی دیموکراتی کریستیان بە سەرۆکایەتیی فریدریش مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، نەیتوانیوە بەربەستی یاسایی 5٪ تێپەڕێنێت و هیچ کورسییەکی لە پەرلەمانی ئەو ویلایەتە بەدەستنەهێناوە. ئەم دەرئەنجامە هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی پارتی ڕاستڕەوی "جێگرەوە لە پێناو ئەڵمانیا"، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گوشاری سیاسی لەسەر حکومەتی هاوپەیمانیی فیدراڵ.
لە بەرامبەردا، پارتی ڕاستڕەوی "جێگرەوە لە پێناو ئەڵمانیا" دووەم سەرکەوتنی لە ماوەی دوو هەفتەدا لەسەر ئاستی ویلایەتەکان تۆمارکرد، کە تێیدا لایڤ ئیریک هۆڵم بەربژێری پارتەکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی مەکلنبۆرگ ڕایگەیاند پارتەکەی دەستبەجێ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەستپێدەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت؛ ئەم پێشڕەوییەی ڕاستڕەوەکان هاوکات بوو لەگەڵ سەرکەوتنی پارتی چەپ لە پایتەختی وڵاتەکە، کە هاوسەنگیی هێزی لە بەرلین و ویلایەتەکاندا گۆڕیوە.
سیستمی هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا لەسەر بنەمای دوو دەنگ کاردەکات کە دەنگدەران دەنگێک بۆ بەربژێری ڕاستەوخۆ و دەنگێک بۆ لیستی پارتەکان دەدەن؛ لە کۆی 630 کورسیی پەرلەمانی ئەڵمانیا، نیوەیان لە ڕێگەی بەربژێرە ڕاستەوخۆکان و ئەوی دیکەی لە ڕێگەی لیستەکانەوە یەکلایی دەکرێنەوە، بەو مەرجەی هەر پارتێک بۆ مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتی پێویستە لانی کەم 5٪ـی دەنگەکان لەسەر ئاستی گشتی بەدەستبهێنێت.
پەرلەمانی ئەڵمانیا ئاماری کۆچی بۆ ساڵی 2025ـى بڵاوکردەوە



.jpg)

.jpg)