وردەکاریی و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە
- توێژینەوەکە بەبەشداری زیاتر لە 12 هەزار کەس ئەنجام دراوە
- لە میانەی توێژینەوەکەدا پشکنینی ئێم ئاڕ ئای بۆ بەشداربووانی توێژینەوەکە کراوە
- لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون گۆڕان بەسەر پێکهاتەی مێشکیاندا هەتووە
- ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون ئەو بەشەی مێشکیان لاواز بووە کە بەرپرسە لە لایەنی سۆزداری، بڕیاردان و یادگە
- بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە جیاوازیی هەیە لە گۆڕانی پێکهاتەی مێشک لە نێوان ئەو کەسانەی لە تەمەنی پێگەیشتوویدا تووشی خەمۆکی بوون بەراورد بە تەمەنی گەنجی
باوترین هۆکارەکانی خەمۆکی
- گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان
گۆرانی پێکهاتەی کیمیایی مێشک
- کەمیی پشتگیریی کۆمەڵایەتی
نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ
- خواردنەوە کحولییەکان
باوترین نیشانەکانی خەمۆکی
- نەمانی ئارەزووی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە
- گۆڕان لە ئارەزووی خواردن
- گۆڕانی کێشی جەستە
- گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی
- کەمخەوی یان زۆرخەوی
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
چۆن خەمۆکیی کاتی دووگیانی چارەسەر دەکرێت؟