پزیشکیان: ناکرێت ڕێگە بە هاتوچۆی دەریایی لە هوورمز بدەین لەکاتێکدا هێرشمان دەکرێتەسەر
پووختەی هەواڵەکە:
- پزیشکیان: بە فراوانکردنی بەرەکانی جەنگ ئامانجەکان بەدینایەن.
- پزیشکیان: ترەمپ بە تیرۆریست وەسفی کردین بەڵام ئێمە قوربانی دەستی تیرۆرین.
- پزیشکیان: ڕێبەری باڵا بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی تیرۆر کرا.
- پزیشکیان: 200 ساڵە ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ وڵاتێک.
- پزیشکیان: گەلێک نەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات دەکەوێتە ژێرپێ.
- پزیشکیان: نامانەوێت ئاسایشی هیچ وڵاتێک تێکبدەین تەنیا ئاسایشی خۆمان دەپارێزین.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە 81ـەمین کۆبوونەوەى لوتکەى نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ناکرێت ڕێگە بە هاتوچۆی دەریایی لە هوورمز بدەین لەکاتێکدا هێرشمان دەکرێتەسەر. ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ بە تیرۆریست وەسفی کردون بەڵام ئەوان قوربانی دەستی تیرۆرن.
پزیشکیان: ناکرێت ڕێگە بە هاتوچۆی دەریایی لە هوورمز بدەین لەکاتێکدا هێرشمان دەکرێتەسەر
پووختەی هەواڵەکە:
پزیشکیان: بە فراوانکردنی بەرەکانی جەنگ ئامانجەکان بەدینایەن
پزیشکیان: ترەمپ بە تیرۆریست وەسفی کردین بەڵام ئێمە قوربانی دەستی تیرۆرین
پزیشکیان: ڕێبەری باڵا بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی تیرۆر کرا
پزیشکیان: 200 ساڵە ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ وڵاتێک
پزیشکیان: گەلێک نەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات دەکەوێتە ژێرپێ
پزیشکیان: نامانەوێت ئاسایشی هیچ وڵاتێک تێکبدەین تەنیا ئاسایشی خۆمان دەپارێزین
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە 81ـەمین کۆبوونەوەى لوتکەى نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ناکرێت ڕێگە بە هاتوچۆی دەریایی لە هوورمز بدەین لەکاتێکدا هێرشمان دەکرێتەسەر. ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ بە تیرۆریست وەسفی کردون بەڵام ئەوان قوربانی دەستی تیرۆرن.
ناوەرۆکی گوتارەکەی سەرۆککۆماری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
- پێویستە خۆیان کێشە هەرێمەیەتییەکانیان لە ناوخۆیی ناوچەکانیان چارەسەر بکەن و نابێت ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەکی بدەن.
- ڕێبەری باڵایان بە بێ بوونی هیچ بنەمایەتی یاسایی تیرۆر کراوە، ئەوان بەرگری لە خۆیان و گەلەکەیان دەکەن، کە بەزۆر جەنگیان بەسەردا سەپێنراوە.
- باوەڕیان بە ڕێگەچارەی دپلۆماسییەت و بە هیچ شێوەیەک لەژێر فشاری سەربازیدا خۆیان نادەن بە دەستەوە.
- فراوانکردنی شەڕ هیچ ئامانجێک بەدی ناهێنێت، هیچ کەسێک بۆی نییە ئاژاوە لە دەوڵەتانی ناوچەکەدا بەرپا بکات.
- وزەی ئەتۆمی بەشێکە لە پێشکەوتنەکانیان، بۆ بواری مەدەنی و ئاشتی، بۆیە قبوڵ ناکەن ئەو تەکنەلۆژیایە مۆنۆپۆڵ بکرێت لە لایەن چەند دەوڵەتێکی دیاریکراوەوە.
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد، لە هەوڵی هەماهەنگی و هاوکاریدانی لە پێناو وەدیهێنانی ئاسایش و دەیانەوێت هاوسێکانیان بەهێز بن، باسی لەوەشکرد، پێویستە خۆیان کێشە هەرێمەیەتییەکانیان لە ناوخۆیی ناوچەکانیان چارەسەر بکەن و نابێت ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەکی بدەن.
سەبارەت بە کوشتنی ڕێبەری باڵای ئێران، سەرۆککۆماری لەگەڵ بەرزکردنەوەی وێنەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ڕێبەری باڵایان بە بێ بوونی هیچ بنەمایەتی یاسایی تیرۆر کراوە، ئەوان بەرگری لە خۆیان و گەلەکەیان دەکەن، کە بەزۆر جەنگیان بەسەردا سەپێنراوە.
باوەڕ بوون بە ڕێگەچارەی دپلۆماسییەت
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا پزیشکیان جەختیکردەوە، باوەڕیان بە ڕێگەچارەی دپلۆماسییەت و بە هیچ شێوەیەک لەژێر فشاری سەربازیدا خۆیان نادەن بە دەستەوە، ڕوونیشیکردەوە ڕێگە نادرێت بە بەکارهێنانی گەرووی هورمز بۆ گواستنەوەی چەک، کە لە دژی وڵاتەکەی بەکار دەهێنرێت.
ئێران شەڕی ناوێت و شەڕی بەسەردا سەپێنراوە
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان شەڕیان بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام سەلماندیان کە لە جەنگ ناترسن، ئەگەر جەنگی بەرگری بێت، باسی لەوەشکرد فراوانکردنی شەڕ هیچ ئامانجێک بەدی ناهێنێت، هیچ کەسێک بۆی نییە ئاژاوە لە دەوڵەتانی ناوچەکەدا بەرپا بکات.
دەربارەی چەک و تەکەلۆژیای ئەتۆمی
دەربارەی بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆمیش لە لایەن ئێرانەوە، پزیشکیان ڕایگەیاند، وزەی ئەتۆمی بەشێکە لە پێشکەوتنەکانیان، بۆ بواری مەدەنی و ئاشتی، بۆیە قبوڵ ناکەن ئەو تەکنەلۆژیایە مۆنۆپۆڵ بکرێت لە لایەن چەند دەوڵەتێکی دیاریکراوەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران بابەتی گەرمی دانیشتنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون
گوتەبێژی سوپای پاسداران: ئێران مەرجەکانی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ قورستر کردووە
پزیشکیان: حکومەت ناتوانێت بە ئەندازەی هەڵاوسان مووچە زیاد بکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا