
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕایگەیاندووە حکومەت توانای دارایی نییە مووچەی فەرمانبەران بەگوێرەی ڕێژەی هەڵاوسانی ڕاستەقینە بەرزبکاتەوە. ئەم لێدوانەی سەرۆککۆمار لە کاتێکدایە کە هەڵاوسان لە کەرتی خۆراکی ئەو وڵاتەدا بەربەستی 100%ـی شکاندووە و پەنابردنی دەسەڵات بۆ چاپکردنی دراو بەهای تمەنی بەرەو داڕمانی زیاتر بردووە.
لە بەرامبەر ئەم هەڵسەنگاندنەدا، محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران داتاکانی هەڵاوسانی خستەڕوو و جەختی کردەوە کە زیادکردنی 20%ـی مووچە ناگونجێت لەگەڵ هەڵاوسانی گشتی کە لە نێوان 60% بۆ 70%ـدایە؛ هاوکات ئاشکرای کرد کە هەڵاوسان لە کەرتی خۆراکدا ئاستی پێوانەیی 100%ـی تێپەڕاندووە، کە هاوکاتە لەگەڵ پەنابردنی حکومەت بۆ چاپکردنی بێسەروبەری دراو لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تاوەکو کورتهێنانی بودجەی پێ پڕبکاتەوە، ئەمەش بەهای تمەنی بەرامبەر دراوە بیانییەکان زیاتر داڕماندووە.
قەیرانی بژێوی و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ئێران لە کاتێکدایە کە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکان گوشاری توندیان خستووەتە سەر دارایی گشتی، ئەمەش وایکردووە کورتهێنانی بودجە لە ڕێگەی چاپکردنی دراوی بێپشتینەوە پڕبکرێتەوە کە هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەیە.
یۆرۆ نیوز: هەڵاوسانی خۆراك لە ئێران گەیشتووەتە 108%
ڕاپرسییەک: زیاتر لە 66% ئێرانییەکان لە کەمیی وزە و خۆراک نیگەرانن
ناوەندی ئاماری ئێران: هەڵاوسان گەیشتە %62 و نرخی خۆراک %133 بەرزبووەوە
قەیرانی ئابووریی ئێران؛ هەڵاوسان بەرزترین ئاستی لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە تۆمار کرد
سندوقی نێودەوڵەتی دراو: ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران گەیشتووەتە 68.9%





