
ئیبراهیم شیرعەلی، سەرۆکی دەزگای ڕاپرسیی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ڕاپرسییەکی تەلەفۆنیدا لە سەرتاسەری 31 پارێزگای وڵاتەکە دەرکەوتووە، کە لەسەدا 66.1ـی هاووڵاتییان بەهۆی قەیرانی وزە و کەمیی بەشەخۆراکەوە تووشی نیگەرانی بوونەتەوە.
لە هەفتەکانی ڕابردوودا حکومەتی ئێران نرخی هەر لیترێک بەنزینی حکومی لە نزیکەی 5 هەزار تمەنەوە بۆ 10 هەزار تمەن بەرزکردەوە، ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای نیشتمانیی پاڵاوتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا ڕۆژانە بە قەبارەی 10 ملیۆن لیتر بەنزین کورتهێنانیان هەیە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی بەنزین ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی لە وڵاتەکە گەیاندووەتە لەسەدا 67. ئەم دۆخە ئابوورییە وایکردووە نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان، کرێی تاکسی و پەیوەندییەکان بە ڕێژەی لەسەدا 113.8 بەرزببنەوە، هاوکات نرخی زۆربەی کەلوپەلە سەرەتاییەکان و خواردن لە بازاڕەکاندا سێ بۆ پێنج هێندە زیادیکردووە.
یۆرۆ نیوز: هەڵاوسانی خۆراك لە ئێران گەیشتووەتە 108%
ناوەندی ئاماری ئێران: هەڵاوسان گەیشتە %62 و نرخی خۆراک %133 بەرزبووەوە
قەیرانی ئابووریی ئێران؛ هەڵاوسان بەرزترین ئاستی لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە تۆمار کرد





