
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، تاران مەرجەکانی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ لەگەڵ واشنتن قورستر دەکات و هۆشداریی دەدات لە هێرشی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی و دەڵێت، ئەمریکا پێشتر شکستیهێناوە لە بەدیهاتنی ئامانجەکانی.
حسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکەنەوە، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە لە هەڕەشەکردن، هەرچەندە نەیتوانیوە هەڕەشەکانی پێشووی خۆی جێبەجێ بکات.
جەختلەوە دەکاتەوە، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا، باسلەوە دەکات، وەڵامەکانیان بۆسەر ناوچەیەکی دیاریکراو نابێت، بەڵکو هەر شوێنێک ئەمریکا هێرشی بکاتەسەر، لە بەرامبەردا هێرشدەکەنەسەر ئەوەندە ئامانج.
گوتەبێژەکەی سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەیە، هەر جوڵەیەک لەلایەن دووژمنەوە ئەنجامبدرێت، وەڵامێکی ئازاربەخشیان بۆی دەبێت.
موحیبی دەشڵێت، دوای شکستهێنانی ئەو ڕێککەوتنەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ کرابوون، ئێران مەرجەکانی بۆ دووبارە کۆتاییهاتنی ئەو جەنگە قورستر دەکات.
گوتەبێژەکەی پاسداران، ئەمریکا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، کارێکی زۆر قێزەونیان ئەنجامدا، بۆیە مەرجەکانمان قورستر کردووە، ئەگەر ئەمریکاش لەسەر ئەو ئاڕاستەیە بەردەوام بێت، ئەوا تەنیا دۆخەکە لەسەر خۆیان سەختتر دەکەن.
بە گوتەی موحیبی، ئەمریکا هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە، جگە لە قبوڵکردنی مەرجەکانی ئێران.
موحسین ڕەزایی: نێوەندگرەکانمان لە مەرجەکانى دانوستان ئاگادارکردووەتەوە
عێراقچی: پێویستە وڵاتانی ناوچەکە بەبێ دەستوەردانی دەرەکی خۆیان چارەسەر بۆ کێشەکانیان بدۆزنەوە
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن
پزیشکیان: حکومەت ناتوانێت بە ئەندازەی هەڵاوسان مووچە زیاد بکات





