
موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، تاران نێوەندگرانی لە مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا ئاگادار کردووەتەوە.
موحسین ڕەزایی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵى جەزیرە، ڕوونیکردەوە ئەو مەرجانە بریتین لە کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکان، ئازادکردنى پارە بلۆککراوەکان، هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.
گوتیشى "ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ قەتەر کە مەرجەکانی ئێمەی گەیاندە واشنتن بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، چاوەڕێی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەین".
سەبارەت بە هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە، ڕەزایی خواستی تارانی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان سعودیە و یەمەن دەربڕی، بە بۆچوونى ئەو یەمەنییەکانیش دەیانەوێت لەگەڵ سعودیە بگەنە ڕێککەوتن.
موحسین ڕەزایی، ئاشکراى کرد وڵاتەکەی بەم دواییە مووشەکێکی دژەکەشتیی لە نزیک کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی تاقیکردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاران گەیشتووەتە خاڵێکی گۆڕانکاری لە ستراتیجی خۆیدا بەرامبەر واشنتن دوای کشانەوەی ئەمریکا لە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.
ڕەزایی، ڕایگەیاند کە تاران ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا.
سەبارەت بە پرسی ئەتۆمى، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، "ئێمە پابەندین بە فەتوای ڕێبەری کۆچکردوو و هیچ گۆڕانکارییەکمان لە عەقیدەی ئەتۆمیمان نەکردووە، بەڵام نازانین داهاتوو چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
جەختیشی لەوە کردەوە، تاران تاوەکو ئێستا بڕیاری کشانەوەی لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی چەکی نەداوە و بابەتەکەش پەیوەستە بە کردەوەکانی واشنتنەوە.
موجتەبا خامنەیی موحسێن ڕەزایی وەک نوێنەری خۆی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دیاریکرد
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: ڕێگە بە کردنەوەی ڕێڕەوی دووەم لە گەرووی هوورمز نادەین
موحسین ڕەزایی: ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا ناڕوونە
موحسین ڕەزایی: گەرووی هوورمز لە دەیان بۆمبی ئەتۆمی بۆ ئێران گرنگترە





