
بە بڕیاری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، هەریەک لە موحسین ڕەزایی و محەممەد باقر زولقەدر، دوو پۆستی نوێیان وەرگرت.
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە بڕیاری یەکەمدا سەبارەت بە موحسین ڕەزایی دەڵێت، بەهۆی ئەزموونی زۆرتان، وەک نوێنەری تایبەتی خۆم لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
ڕێبەری ئێران لە ستایشی موحسین ڕەزایی نووسیویەتی، "ئێوە لەو کەسانەن لەسەرەتاوە پێشەنگی قۆناغی بەرگریی پیرۆزیی شەرەفمەندانەی وڵات بوون، کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ درێژەی هەبووە".
لە فەرمانێکی دیکەدا، موجتەبا خامنەیی، محەممەد باقر زولقەدر، وەک ڕاوێژکاری باڵای سیاسی خۆی دیاری دەکات.
محەممەد باقڕ زولقەدر، تاوەکو چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بوو.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: وەڵامدانەوەی ئیسرائیل نزیکە
ئەکسیۆس: بڕیاری ڕێککەوتن لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێراندایە
موحسین ڕەزایی: گەرووی هوورمز لە دەیان بۆمبی ئەتۆمی بۆ ئێران گرنگترە





