ئەکسیۆس: بڕیاری ڕێککەوتن لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێراندایە
پووختەی هەواڵ
- ئەکسیۆس: چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران ڕێککەوتنەکە پەسەند بکات
- دوای بڕیاری ئەنجوومەنەکە ڕێککەوتنەکە دەخرێتە بەردەم ڕێبەری باڵا بۆ پەسەندکردنی
بەگوێرەی ماڵپەری ئەکسیۆس، ڕێککەوتنی پێشنیازکراوی نێوان ئێران و عومان و ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هوورمز لە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە و چاوەڕوان دەکرێت پەسەندی بکەن.
سەرچاوەیەکی دیپلۆسیی یەکێک لە وڵاتانی نێوەندگیری دانوستانەکان بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە، تیمی دانوستانکاری ئێران چاوەڕوانی ڕەزامەندی کۆتایی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیە کە ڕێککەوتنەکە پەسەند بکات، دوای بڕیاری ئەنجوومەنەکە، ڕێککەوتنەکە دەخرێتە بەردەم موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بۆ پەسەندکردنی.
دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران
- یەکێکە لە بەهێزترین دەسەڵاتە بڕیاردەرەکانی ئێران
- زۆربەی ئەندامەکانی بەرپرسیارێتی سیاسی و سەربازیی و ئەمنییان هەیە
- کار لەسەر داڕشتنی سیاسەت لە بوارەکانی ئاسایش و بەرگریدا دەکەن
- هەماهەنگی چالاکییەکانی دیکەی وەک هەواڵگری سیاسەتی ئەتۆمی
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی یەکێکە لە بەهێزترین دەسەڵاتە بڕیاردەرەکانی ئێران، کە ئەرکی بڕیاردانی چارەنووسسازی لەسەر پرسە ستراتیجییەکانی وڵات پێ سپێردراوە.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە و دوای کوژرانی عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنەکە لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا، محەممەد باقر زولقەدر لە جێگەی دانراوە.
زۆربەی 12 ئەندامەکەی ئەنجوومەنەکە بەرپرسیارێتی سیاسی و سەربازی و ئەمنییان لە ئەستۆدایە و کار لەسەر داڕشتنی سیاسەت لە بوارەکانی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگریدا دەکەن، هەروەها هەماهەنگی چالاکییەکانی دیکەش دەکەن، لەوانە هەواڵگری و سیاسەتی ئەتۆمی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/208274
https://channel8.com/kurdish/news/194774
https://channel8.com/kurdish/news/189762
1 کاتژمێر پێش ئێستا