ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: ڕێگە بە کردنەوەی ڕێڕەوی دووەم لە گەرووی هوورمز نادەین
سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى هەواڵەکە
- ڕاوێژکارێکی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، تاران هەرگیز ڕێگە بە کردنەوەی رێڕەوی دووەم لە گەرووی هوورمز نادات.
- "ئەگەر گەمارۆ دەریاییەکان بەردەوام بن، کەشتی و هێزەکانی ئەمریکا دەبنە ئامانجیان".
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوا لە ئەمریکا دەکات ڕەفتارەکانی بگۆڕێت و دەشڵێت، تاران لەوە زیاتر تەحەموولی ئەم دۆخە ناکات.باسی لەوەشکردووە، ئەوان هەرگیز رێگە بە کردنەوەی ڕێڕەوی دووەم لە گەرووی هوورمز بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان نادەن.
گفتوگۆکانى تاران و مەسقەت
- گفتووگۆکانی ئێران و عوممان بۆ ڕێکەوتن و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ هاتووچۆی کەشتییە دەریاییەکانی لە گەرووی هوورمز بەردەوامە.
- ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، کە لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئێران و عوممان بڵاویکردووەتەوە، هەردوو وڵات گەیشتوونەتە ئامادەکردنی ڕەشنووسی کۆتایی تایبەت بە کردنەوەی گەرووی هوورمز و تەنیا ڕەزامەندی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانی ماوە.
وێنە گەورەکە
لە 8ـى تەمموزی ئەمساڵەوە گرژی سەربازی لە نێوان تاران و واشنتن لەسەر بەڕێوەبردنى گەرووی هوورمز سەریهەڵداوە و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەردەوام داوا لە کەشتییەکان دەکەن تەنیا بەو ڕێڕەوە تێپەڕن کە هێزە دەریاییەکانی ئێران دروستیان کردووە دەڵێن، هەر کەشتییەک جگە لەو ڕێڕەوەی بەکارهێنا ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی دەبێتەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/224238
سامیا حەسەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا