پاڵاوگەى فۆکس: ڕۆژانە نزیکەى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەھێنین

ئارام قەرەداغی 44 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • پاڵاوگەى فۆکس: ڕۆژانە نزیکەى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەھێنن.
  • پاڵاوگەى فۆکس: بەنزینى نۆرماڵ بە ئۆکتانى 93.5 بۆ 94.5 بەرهەمدەهێنن.
  • پاڵاوگەى فۆکس: ئێستا بەنزین ڕاستەوخۆ بۆ بەنزینخانەکان دەنێرین.
  • پاڵاوگەى فۆکس: مانگى داهاتوودا بەنزینى موحەسەن بە ئۆکتانی 96 تاوەکو 96.5 بەرهەمدەهێنن.
  • پاڵاوگەى فۆکس: هەر بەنزینخانەیەک ماددەى دیکە تێکەڵاوى بەنزینەکە بکات بەنزینى پێنادەن.

ئامانج ئیسماعیل، گوتەبێژى پاڵاوگەى فۆکس، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لەپاش نۆژەنکردنەوەى پاڵاوگەکەیان و بەرهەمهێنانى بەنزین بەو ئۆکتانە بەرزە شێوازى کارکرنیان گۆڕیوە، پێشتر بەنزینیان دەبردە گۆڕەپانەکان پاشان لەوێوە دەچووە بەنزینخانەکان، ئێستا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەنزینخانەکان دەکەن و بەنزینیان پێدەدەن.


کوالێتى بەنزینەکە و سزاى بەنزینخانەکان

  • پاڵاوگەى فۆکس: ئەو بەنزینەى دەیدەنە بەنزینخانەکان جگە لە چاودێریی حکومى، تیمەکانى خۆشیان بەدواداچوون بۆ کوالێتى دەکەن ئەگەر هەر ماددەیەکى دیکەى تێکەڵ بکرێت ڕاستەوخۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بەنزینخانەیە ڕادەگرن.
  • پاڵاوگەى فۆکەس: لە ماوەى 10 ڕۆژى ڕابردوودا مامەڵە و کارکردنمان لەگەڵ سێ بەنزینخانەى ناو شارى سلێمانى ڕاگرتووە چونکە دەستکاریی کوالێتیی بەنزینیان کردووە.
  • گوتەبێژى پاڵاوگەکە جەختدەکاتەوە، ئەو بەنزینەى ئێستا بەرهەم دەهێنرێت بەشێوازى دڵۆپاندنى نەفتایە و هیچ ماددەیەکى دیکەى تێناکرێت وەک گۆگرد و ماددە زیانبەخشەکانى دیکە کە پێشتر لە گۆڕەپانەکان بەکاردەهێنرا.
  • وێڕاى مەترسییە ژینگەییەکان و مەترسییەکانى ئەم ماددە ژەهراویانە بۆسەر تەندروستیى مرۆڤ، بۆ بەشەکانى ئۆتۆمبێل خراپبوون و دەبوونە هۆى لەکارکەوتنى ئۆتۆمبێل.
  • گوتەبێژى پاڵاوگەى فۆکس دەشڵێت، لە ماوەى یەک مانگى داهاتوودا بەنزینى موحەسەن بە کوالێتیى ئۆکتانی 96 تاوەکو 96.5 بەرهەمدەهێنن و دابەشى سەر بەنزینخانەکانى دەکەن.

پاڵاوگەى فۆکس، ڕۆژانە نەوتی ڕەش لە حکومەتی عێراق وەردەگرێت بەگوێرەی نرخە نێودەوڵەتییەکان (بۆڕسەی جیهانی) بۆ ئەوەی پڕۆسەی پاڵاوتن و بەرهەمهێنانی بەنزین بەردەوام بکات.

پاڵاوگەی فۆکس کە دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، یەکێکە لەو پاڵاوگانەی ڕۆڵ دەگێڕێت لە دابینکردنی بەنزین بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

فۆکەس گرووپ: لە دوو مانگى داهاتوو قەیرانى بەنزین ناهێڵین

هەڤاڵ ئەبوبەکر: تاوەکو ئێستا هیچ گلەییەک لەسەر کوالێتی بەنزین نییە

ئەحمەد موفتى: ئامادەین 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستى بەغداد بکەین

ئارام قەرەداغی

44 خولەک پێش ئێستا